کارگروپێکی سەربەخۆ پێکهاتوو لە کاربەدەستانی پێشوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو پسپۆڕانی بواری نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند کە خەڵکی غەزە بە چەکی ئەمریکی قەڵاچۆ دەکرێن.
پزیشکێکی عوممانی کە خۆبەخشانە لە غەززە خەریکی چالاکی و راژەکاریی گەیاندنە، گێڕانەوەیەکی شۆکێنەری گێڕایەوە لەبارەی ئەو شتانەی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لەبەر برسێتی زۆر و کەمیی خواردەمەنی دەیخۆن.
بەرپرسێکی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر ئامادەیی خۆڕاگریی بۆ درێژەپێدان بە شەڕی دژ بە دوژمنی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین، کارتی گوشاری زۆریان لەدەست دایەو ناوچە، تەنیا بە بوژانەوەو مسۆگەربوونی تەواوی مافەکانی خەڵکی فەلەستین، سەقامگیر دەبێ.
کاربەدەستێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەڵک و خۆڕاگری فەلەستین هیچکات پاشەکشە ناکەن لە داخوازیە سەرەکیەکانی نێو وتووێژەکان وتی: وەفادار دەمێنینەوە بە مافەکانمان.
ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور باروودۆخی شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری غەززەی بە نالەبار ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی درێژە دەدەن بە بۆردومان و تۆپبارانی بەشگەلی جیاجیای ئوردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززەو رۆژهەڵاتی شاری رەفەح لە باشوری ئەو ناوچەیە هاوکات لەگەڵ شەڕی خەباتکارانی خۆڕاگریی دژ بە چەکدارانی زایۆنی.
عزەت ئەڕەشق لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسە بێ بنەماکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە خوازیاری خۆ بەدەستەوەدانی خۆڕاگریی فەلەستین بوو، پێیداگرت کە خۆڕاگری لە غەززە نە شکست دێنێ و نە تەسلیمیش دەبێ.
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە خۆڕاگری فەلەستین تا سەرکەوتن هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر خەباتەکەی خۆی.
جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدا پێی ناوەتە دووسەد و نۆزدەهەمین ڕۆژی خۆیەوە کە سوپای زایۆنی لە بەرە جۆراوجۆرەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژاوادا بەردەوامە لەسەر پەلامارەکانی و لە لایەکی دیکەوە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش لە هەمبەر ئەم پەلامارانە خۆڕاگری دەکەن.
شەڕ لە غەززە لەکاتێکدا چووەتەنێو دووسەدو هەژدەیەمین رۆژی خۆیەوە کە بۆردومانی ناوچە باکوریەکانی غەززە تاو پێدراوەو داگیرکەران بەشێوەیەکی شێتانە ماڵ و نشینگەکانی شاری غەززەو رەفەح بۆردومان دەکەن.