پێشوازی حەماس لە هەڵوێستی سەرانی حکومەتە عەرەبەکان لە قاهیرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436504-پێشوازی_حەماس_لە_هەڵوێستی_سەرانی_حکومەتە_عەرەبەکان_لە_قاهیرە
حەماس پێشوازی لە هەڵوێستی بەشداربووانی کۆبوونەوەنی نائاسایی سەرانی جکومەتە عەرەبییەکانی کرد کە بە میوانداری میسر لە قاهیرە بەڕێوە چوو .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 05, 2025 12:16 Asia/Tehran
  • پێشوازی حەماس لە هەڵوێستی سەرانی حکومەتە عەرەبەکان لە قاهیرە

حەماس پێشوازی لە هەڵوێستی بەشداربووانی کۆبوونەوەنی نائاسایی سەرانی جکومەتە عەرەبییەکانی کرد کە بە میوانداری میسر لە قاهیرە بەڕێوە چوو .

حەماس  ئەمڕۆ چوارشەممە  بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ڕێزی گرت لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی  عەرەب بە مەبەستی تاوتوێکردنی مەترسییەکانی بەردەم دۆزی فەلەستین بە سەرەنج بە پەلامارە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان و پلانی جینۆساید و ئاوارەیی زۆرەملێ کە فەلەستینییەکان لە غەززە، کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ڕووبەڕووی دەبنەوە. حەماس  وتیشی : لێدوانی سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە  دانیشتنی  نائاسایی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە بەرز دەنرخێنین کە هەموویان جەختیان لەسەر ڕەتکردنەوەی پلانەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ ئاوارەکردنی زۆرەملێی گەلەکەمان و دژایەتیکردنی پڕۆژەکانی لکاندن و نیشتەجێکردن و پشتیوانیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆ ئازادی و مافی دیاریکردنی  چارەنوسی خویان  کردەوە.