بەردەوامیی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436544-بەردەوامیی_جەنایەتەکانی_زایۆنییەکان_لە_غەززە
لە جەنگەی بەردەوامبوونی بنپێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین باسی زۆر بوونی ژمارەی شەهیدانی غەززەی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2025 16:25 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە

لە جەنگەی بەردەوامبوونی بنپێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین باسی زۆر بوونی ژمارەی شەهیدانی غەززەی کرد.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی شەش شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. هەروەها حەوت فەلەستینی بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوون. ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری ژرێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینییەکانی شاری جنین وئۆردووگای نوورووشەمس دەکەن. شارومەندان و خەباتکارانی فەلەستینیش لە هەمبەر جەناتییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا لە هەر ڕێگایەکەوە کە دەتوانن  بەرەنگاربوونەوەی زایۆنییەکان دەبنەوە. لە دەسپێکی ژینۆساید لە غەززە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٤٤٦ فەلەستینی شەهید بوونە و  ١١١ هەزار و ١٥٢ کەسیش بریندار بوون.