ئاکسفام: ئیسرائیل لەگەڵ دەستپێکی ڕەمەزان هاوکارییەکانی بۆ غەززە دەبڕێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436431-ئاکسفام_ئیسرائیل_لەگەڵ_دەستپێکی_ڕەمەزان_هاوکارییەکانی_بۆ_غەززە_دەبڕێت
ئاکسفام ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ڕژێمی زایونی بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەززە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا کردەوەیەکە بە ئامانجی سزادانی بەکۆمەڵ فەلەستینییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2025 15:04 Asia/Tehran
  • ئاکسفام: ئیسرائیل لەگەڵ دەستپێکی ڕەمەزان هاوکارییەکانی بۆ غەززە دەبڕێت

ئاکسفام ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ڕژێمی زایونی بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەززە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا کردەوەیەکە بە ئامانجی سزادانی بەکۆمەڵ فەلەستینییەکان.

ئاکسفام ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییە مرۆییەکان ئامرازێک نییە بۆ فشارخستنە سەر لایەنە جیاوازەکان، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە بۆ خەڵکی مەدەنی کە بەپەلە پێویستیان بەم هاوکارییە هەیە و ژیانیان لە مەترسیدایە. تیمی ئاکسفام دەڵێن لە کاتی سەردانەکەیدا ڕووبەڕووی دیمەنی ترسناکی وێرانکاری تەواو و برسێتی لە غەززە بووەتەوە ئێستا خەڵکی غەززە پێویستیان بە هەموو شتێک هەیە، بەتایبەتی خۆراک و کەرەستەی  گەرمکەرەوە و کارەبا و سووتەمەنی.  دادگای نێودەوڵەتی هەروەها فەرمانی بە ڕژێمی زایونی داوە  کە ڕێگری لە گەیاندنی باری  یارمەتی بۆ سەرتاسەری غەززە نەگرێت .