-
کوژران و بریندار بوونی 10 زایۆنی لە بۆسەی قەسام لە بەیت لاهیا
تشرینی دووهم 25, 2024 11:22خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام لە چوارسەد و شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕی غەزە دە سەربازی زایونیان لە بەیت لاهیا کوشت و بریندار یان کرد و تانکێکی مێرکاوای چواری داگیرکەرانیان کردە ئامانج .
-
گوردانەکانی قودس شارۆچکەکانی نزیک غەزەیان مووشک باران کرد
تشرینی دووهم 25, 2024 13:52بە دوای هێرشی بە مووشەکیی گوردانەکانی قودس بۆ سەر شارۆچکە زایونی نشینەکانی " کەفار عەزە " دەنگی مەترسی لە شارۆچکەکانی نزیک لە کەرتی غەزە بەرز بووەوە .
-
بەرزبوونەوەی هەژماری شەهیدانی کەرتی غەزە بۆ 44هەزارو 235کەس
تشرینی دووهم 25, 2024 12:52هەژماری شەهیدانی کەرتی غەزە لە سەرەتای دەسدرێژکاریەکەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەو کەرتە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە گەیشتووەتە 44 هەزارو 235 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە سەد و چوار هەزار و 638 کەس.
-
ئاوی دەریا خێوەتی فەلەستینیە ئاوارەکانی داگرت
تشرینی دووهم 25, 2024 08:40هاوکات لەگەڵ بارینی بەلێزمەی باران لە کەرتی غەززە، ئاوی دەریا گەیشتە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان. بە سەرڕێژبوونی ئاوی دەریا بۆ بەشگەلێکی کەرتی غەززە، ژمارێکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە کەنارئاوەکانی دێرولبەلەح و خان یونس نوقمی ئاو بوو و ژمارێکی زۆر لە خێزانە فەلەستینیەکان جارێکی دیکە بێ سەرپەناو نشینگە بوون.
-
رەخنەی حەماس لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی عەرەبی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئیسرائیل
تشرینی دووهم 25, 2024 05:50سامی ئەبووزوهری ئەندامی پلەبەرزی بزووتنەوەی حەماس وتی: دوژمنی زایۆنی بۆ چوارسەدو پانزەهەمین رۆژی بەدوای یەکدا، درێژە دەدا بە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو هاوکات لەگەڵ ئەو ژینۆسایدە لە غەززە، هەڵوێستی لاواز و بێهواکەری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش بەردەوامە.
-
تێکشکێندرانی شۆڤڵێک و ترۆمبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی
تشرینی دووهم 25, 2024 04:50گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە درێژەی هەڵمەتەکانی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، چەکئامێر و بنکەو بارەگای چەکدارانی سوپای ترۆری بەئامانج گرت کەبەهۆیەوە، ترۆمبیلێکی زرێپۆش و شۆڤڵێکی سەربازیی ئیسرائیلی لەباکوری شاری ڕەفەح پێکا.
-
هەککرانی گەورەترین کۆمپانیای فۆرماڵێتە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:35گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین کۆمپانیای فۆرماڵیتەی یەکەی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی سیلیکام هەک کردووە و دەستی گرتووە بە سەر هەر هەموو چل ترابایت دەیتا و زانیارییە واوەنهێنییە لەوان هەموو ئیمێڵ، نامەکان، بەڵگە ئیداری و دراوییەکان، بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان، پێوەندییەکان و هەموو شتێکیان و هەر هەمووی سڕیوەتەوە.
-
بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34جەنایەتی ژینۆسایدکردنی خەڵکی بێدەرەتانی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە پێی نایە ٤١٥ـەهەمین ڕۆژی خۆی.
-
سەرۆکی نەخۆشخانەی غەززە بریندار بوو
تشرینی دووهم 24, 2024 08:25لە ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر نەخۆشخانەی «کەمال عدوان»ی شاری غەززە دکتۆر «حیسام ئەبو سەفیە»ی سەرۆکی ئەم نەخۆشخانەیە بریندار بوو.
-
ژینۆساید لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژدا؛ وشدار لەحاند پەککەوتنی نەخۆشخانەکانی غەززە
تشرینی دووهم 23, 2024 14:50لە چوارسەد و چواردەیەمین ڕۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە سوپای تیرۆر درێژەی دا بە پەلامارە دڕندانەکانی دژ بە فەلەستینییەکان و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوەندە دەرمانییەکانی غەززەیشی تووندتر کردەوە.