-
سینوار 72 کاتژمێر بەرلە شەهادەتی خۆراکی نەخواردبوو
تشرینی دووهم 04, 2024 05:16مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی دانیان بەوە دانا کە دوای پشکنینی تەرمی شەهید سنوار دەرکەوت کە شەهید سینوار و هێزەکانی سێ ڕۆژ بەرلە شەهادەتیان نان و خوراکیان نەخواردبوو.
-
بۆردمانی بەربڵاوی باکووری غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە
تشرینی دووهم 04, 2024 08:41فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە ناوچەیەکی ئاوادانیان لە باکووری غەزە بوردمان کرد کە بە هۆیەوە دوو کەسی سیڤیل شەهید بوون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٣ هەزار و ٣٤١ کەس
تشرینی دووهم 03, 2024 15:42لە کاتێکدا کە ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە پێی ناوەتە ٣٩٤ـەمین ڕۆژی خۆی، وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار کوشت و کوشتاری دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و بە هۆی ئەو پەلامارانەوە ٢٧ کەس شەهید و ٨٦ کەسیش بریندار بوونە.
-
٣٠٠ جار بایکۆت کرانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن زانکۆ ڕۆژاواییەکانەوە
تشرینی دووهم 03, 2024 15:22سەرۆکی زانکۆی بن گۆریۆنی ئیسراییل رایگەیاند کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە سیستەمی فێرکاریی ئەم ڕژێمە زیاتر لە ٣٠٠ جار لە لایەن زانکۆ ڕۆژاوایی و ئەمریکاییەکانەوە بایکۆت کراوە.
-
وشداری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە حاند ڕەوشی قەیرانیی منداڵانی غەززە
تشرینی دووهم 03, 2024 14:04بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی (WHO) وشداری دا لە حاند ڕەوشی قەیرانیی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە دوابەدوای بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل.
-
کوژرانی دوو سەربازی زایۆنی لە غەززە
تشرینی دووهم 03, 2024 08:56میدیا عیبری زمانەکان ڕاپۆرتیان داوە؛ شەوی ڕابردوو لە شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری کەرتی غەززە دوو سەربازی تیپی گیواتی کوژراون.
-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:34وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ ٤٣هەزار و ٢٥٩ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ١٠١هەزار و ٨٢٧ کەس زیادی کرد.
-
چوونەسەری ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:24بە شەهیدبوونی پەیامنێرێکی دیکە، ژماری پەیامنێرانی شەهید لە کەرتی غەززە گەیشتە سەد و ٨٣ کەس.
-
وشداریدان لەبارەی داخرانی نەخۆشخانەی "ئەلعودە"ی غەززە
تشرینی دووهم 02, 2024 15:24سەرۆکی نەخۆشخانەی "ئەلعودە" لەباکوری کەرتی غەززە وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاماری بەرچاوی برینداران، گوشاری سەر ستافی پزیشکی زیاد کردووە، لەمەڕ کەمیی دەواودەرمان و پزشکی پسپۆر لە نەشتەرگەرییدا وشداریی دا و وتی: راژەکارییە سەرەکییەکان لەبەر نەبوونی سوتەمەنی لەو نەخۆشخانە هەتا سبەی یەکشەممە، دەوەستێندرێ.
-
ئوسامە حەمدان: دوژمن لە دانوستانەکاندا، جیددیی نیە
تشرینی دووهم 02, 2024 06:56ئوسامە حەمدان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە دوژمن لە دانوستانەکاندا جیددیی نیە، وتی: ئێمە، هەر گەڵاڵەیەک کە داواکاریی فەلەستینیەکان دەستەبەر بکا، پێوشوێن دەگرین.