-
پەیامی سنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا
ئهیلوول 14, 2024 02:02نووسینگەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) نامەیەکی بۆ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان نارد.
-
بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە فەلەستینییەکان لە ٣٤٢ـەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا
ئهیلوول 12, 2024 07:46کوشت و کوشتاری فەلەستینییەکان لە کاتێکدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پێی نایە ٣٤٢ـەمین ڕۆژی خۆیەوە کە ژماری شەهیدانی بۆردومانی خوێنخدنگەی "الجاعونی" ئۆردوگای نوسەیراتی غەززە گەیشتە ١٨ کەس. هەروەها دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنی شەوی رابردوو بۆ بەجێهێنانی ڕێ و ڕەسمەکانی ئایینی جولەکە لە پیرۆزگە ئیسلامییەکاندا ڕژانە نێو گوندی عورتا هەڵکەوتوو لە باشووی نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا.
-
کاردانەوەی حەماس بە هەڵمەتی شارۆچکەی بەیت ئیل لە باکوری ڕاموڵڵا
ئهیلوول 12, 2024 06:40حەماس کاردانەوەی پێشاندا بە هەڵمەتی قارەمانانە لە نزیک شارۆچکەی بەیت ئیل هەڵکەوتوو لە باکوری راموڵڵا کە کوژرانی چەکدارێکی زایۆنی لێکەوتەوە .
-
حەمدان: ئەمریکا هاودەستی تاوانکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستیە
ئهیلوول 11, 2024 08:16سەرۆکێکی حەماس پێداگری کرد کە حکومەتی ئەمریکا لە شەڕەکەی غەزەدا هاودەستی ڕژیمی زایۆنیستیە.
-
کاردانەوەی حەماس بە قەڵاچۆی سامناکی ئاوارەکانی خان یۆنس
ئهیلوول 11, 2024 05:42بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاندوە کە لەئاکامی ئەو دڕندەکاریە قێزەونە نوێیەی کە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە مواسی خان یۆنس و بە بۆمبی قورسی فڕۆکەکان بەڕێوەی بردو تێیدا خێوەتی ئاوارەکانی بۆردومان کرا، دیسانەوە بەدەیان کەسی دیکە لە خەڵکی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید کران.
-
داگیرکەران بۆ پاساوی دڕندەکاریەکانیان بەرامبەر بە ئاوارەکان درۆ دەکەن
ئهیلوول 11, 2024 05:35نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزە لە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە قەڵاچۆ سامناکەکەی ئاوارەکانی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانەوە لە دەڤەری مواسی خان یۆنس ڕایگەیاند کە ئەو دڕندەکاریە لەکاتێکدا بەڕێوو چوو کە سیستمی ئاوەڕۆی ئەو کەرتە داڕماوە.
-
کوشتوکوشتاری سەرلەنوێی ئاوارە فەلەستینییەکان لە خان یونس بە پاڵپشتی ئەمریکا
ئهیلوول 10, 2024 16:42گرووپە فەلەستینییەکان پەلاماری سەرلەنوێی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتەکانی ئاوارەکانی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە و قەتڵوعامی ژمارێکی دیکە ئاوارەی فەلەستینی بە پاڵپشتیی ئەمریکا و لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنی ژینۆساید و پاکتاوی نژادیدا دەزانن.
-
شەڕی پلانبۆداڕێژراوی ئیسراییل دژ بە ژێرخانە تەندرووستییەکانی کەرتی غەززە
ئهیلوول 10, 2024 14:55وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد سیستەمی تەندرووستیی لە غەززە کەوتۆتە بەر مەترسیی شەڕێکی سیستماتیک و کاولکەری گەورە.
-
دڕندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە خان یۆنس
ئهیلوول 10, 2024 10:28فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی پەلاماردانی خێوەتی ئاوارەکان لە خان یۆنس دیسانەوە دڕندەکاریان بەڕیوە برد.
-
لە٣٣٩یەمین رۆژی شەڕی غەززە، ئاماری شەهیدانی غەززە بۆ ٤٠ هەزار و ٩٨٨کەس زیادی کرد
ئهیلوول 10, 2024 07:46وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە چل هەزار و ٩٨٨ کەس.