پەیامی هەڵمەتەکانی سپا بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431566-پەیامی_هەڵمەتەکانی_سپا_بۆسەر_ڕژیمی_زایۆنیستی
حەماس لەمیانەی پەیامێک وێڕای ڕێزو سپاس لە هیڵمەتەکانی سپای پاسداران بۆسەر خاکی داگیرکراو پێداگری کرد کە وڵامی ئێران ، پەیامێکی بەهێز بۆ دوژمنی زایۆنیست بوو تابزانێ ناتوانێ لەتێڕۆر و تاوان بەردەوام بێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 06:32 Asia/Tehran
  •  پەیامی هەڵمەتەکانی سپا بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی

حەماس لەمیانەی پەیامێک وێڕای ڕێزو سپاس لە هیڵمەتەکانی سپای پاسداران بۆسەر خاکی داگیرکراو پێداگری کرد کە وڵامی ئێران ، پەیامێکی بەهێز بۆ دوژمنی زایۆنیست بوو تابزانێ ناتوانێ لەتێڕۆر و تاوان بەردەوام بێ.

ئەبوعوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی ئەلقەسام"یش لەپەیامێک دا وتی: وڵامەکەی ئێران کە ڕۆژێکی دەگمەنی تۆمار کردو زەبرێکی گورچکبڕی لە داگیرکەران وەشاند، پیرۆز دەکەین.

وتەکانی جێگەی شانازی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ھەڵمەتی ھێزمەندانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە وتی ئەمشەو ھەڵمەتێکی دیکە لە لایەن وڵاتێکی موسڵمانەوە کرایە سەر ئیسرائیل، ھەرچۆن کاتێک کە ھیتلەر خۆی لە ئاوێنەیەکی باڵانوێن دا بینییەوە لە جوڵە کەوت، ناتانیاھۆش لە جوڵە دەکەوێت جێگەی شانازیە.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیاش وتی : تەنانەت ئەگەر مێشولەیەکیش لە لایەن ئیسرائیلەوە بە مەبەستی ھێرش کردنە سەر ئێران بە ئاسمانی ئێمەدا تێپەڕێت، دەیخەینە خوارەوە.