کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد کە ئەم ڕژێمە خەریکی لێکدانەوەی ئەگەری دامەزرانی ئاگربڕێکی یەکلایەنە لە بەرەی لوبناندایە، بۆ ئەوەی پێش بگرێ بە دەرکرانی هەرچەشنە بڕیارنامەیەکی دژ بە خۆی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە.
حەسەن فەزڵوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: پیلانی دوژمنی زایۆنیست کۆنتڕۆڵکردن و زاڵ بوون بەسەر باشووری ڕووباری لیتانی بوو، بەڵام خۆڕاگری لوبنان ئەم پیلانەی زایۆنیستیەکانی تێکشکاند
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان کرد دژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کوشتنی چەکدارێکی زایۆنی لە باشووری لوبنان
سەدان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن و ئوردون بو پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان خۆپیشاندانیان کرد
ئەرتەشی یەمەن لەبەیاننامەیکدا جەختی کرد لەسەر هێرش بۆسەر بنکەی نواتیم لە سەرزەویەداگیرکراوەکان .
سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشووری بەیروت لەوان دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەم شارەی بۆردومان کرد.
حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی فاتحی ١١٠ هێرشی کردۆتە سەر شەش بنکە و سێ سایتی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی هەڵکەوتوو لە باکوور و ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان جەختی کرد؛ دەروازەی سەرەکی هەر ڕێگاچارەیەک بۆ دامەزرانی ئاگربڕ، ڕاگیردرانی تۆکمە و تەواوی دەسترێژیی ئیسراییل بۆ سەر خاکی لوبنان و جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ١٧٠١ـە.
شارۆچکەنشینانی زایۆنی شەوی ڕابردوو و لە دووەم شەوی لەسەر یەک لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراو دژ بە نەتانیاهۆ و کابینە شەڕخوازەکەی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد
خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند دوێنێ سی و شەش ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی ئەنجام داوە دژ بە بنکەکان، مۆڵگە سەربازییەکان، سەربازخانەکان، شارۆچکەکان و شوێنی سەقامگیربوونی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی و زەبرێکی قورسی لە سوپای تیرۆر داوە.