-
ڕوون بوونەوەی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان
شوبات 24, 2022 15:45سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی وەکو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم ناوچەیەدا دیاری کرد.
-
پارێزگاری دهۆک: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ باشترین پێوەندییان هەبێت
شوبات 24, 2022 10:05پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و برا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین پێوەندییان پێکەوە هەبێت.
-
کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی هەمەدان لەگەڵ ژووری بازرگانیی سلێمانی
شوبات 23, 2022 16:32رۆژی چوارشەمە بەرواری 23ی شوباتی 2022ی زایینی، وەفدێکی بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدانی ئێران بە سەرۆکایەتیی «عەلی ئەسغەر زێبەردەست» سەرۆکی ژوورەکەو بە بەشداریی ئەندامانی سەرۆکایەتی و نوێنەران و کۆمەڵێک لە چالاکانی ئابووری و بازرگانانی هەمەدان لە میانەی گەشتێکیان بۆ پارێزگای سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەگەڵ بەڕێز «سیروان موحەممەد مەحمود» سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و کۆمەڵێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووریی سلێمانی کۆبوونەوە.
-
ڕەخنەی زێباری لە دادگەی فیدراڵی عێراق و بێ بەری کرانی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی
شوبات 23, 2022 14:48وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق کە لە پاڵێوراوەتیی پۆستی سەرۆک کۆماری وەلا نراوە، ڕەخنەی لە دەزگای دادی عێراق گرتووە.
-
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختی کرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان دا
شوبات 23, 2022 04:35پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە بە یاوەنریی شاندێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و پێی داگرت: لە ئێستاش دا ھەر سوورین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ ھەرێمی کوردستاندا.
-
حکومهتى ههرێمی کوردستان : بههیچ شێوهیهک بڕیارهکهی دادگای فێدڕاڵ جێبهجێ ناکهین
شوبات 21, 2022 15:06حکومهتى ههرێمى کوردستان لهڕێگهى وتهبێژهکهیهوه جارێکى دیکه وهڵامى عێراق دهداتهوهو بڕیارهکهى دادگاى باڵاى فیدراڵى ڕهتدهکاتهوه.
-
بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری پارێزگای هەولێر
شوبات 21, 2022 12:54فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری پارێزگای هەولێریان کرد.
-
یەکیەتی نیشتمانیی : سەبارەت بە بەربژێری سەرۆک کۆماریی لە گەڵ پارتی ڕێک نەکەوتووین
شوبات 21, 2022 11:01ئەندامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: سەبارەت بە بەربژێرێک بۆ سەرۆک کۆماریی لە گەڵ پارتی دیموکرات ڕێک نەکەوتووین.
-
سەعدی ئەحمەد پیرە : هیچ کام لە ئەندامانی یەکیەتی لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە مونیخ ئامادە نەبوون
شوبات 21, 2022 10:29ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە ڕەخنە گرتن لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایشی مونیخ وتی : هیچ کام لە ئەندامانی یەکیەتی نیشتمانی لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی مونیخ ئامادە نەبوون .
-
بۆردومانی چەند ناوچەیەکی پارێزگەی دھۆک لە لایەن تورکیاوە
شوبات 20, 2022 17:25فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەی تورکیا بۆ جارێکی دیکە چەندین ناوچەیان لە پارێزگەی دھۆکی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچە کوێستانیەکان بۆردومانکرد .