گەرما لە ئوروپا بووەهۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم سی هەزار کەس
ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریخست، لە دەسپێکی هاوینەوە لانیکەم سی هەزار کەس لە ئوروپا بەهۆی گەرماوە، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی ستاندارد، ئامارەکان دەریدەخا کە لانیکەم سی هەزارحاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئوروپا لە دەسپێکی وەرزی هاوینەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ڕووی داوە.
ژومارێکی زۆری مەرگ و مردنی پەیوەست بە گەرماوە، لە کۆتایی ژۆئەن و سەرەتای ژولای ڕووی داوە. شیکارییەکی هەواڵدەریی فەڕانسە دەریخست، سی و سێ هەزار گیانلەدەستدان تەنیا لە هەشت وڵات بۆ نموونە ئۆتریش(نەمسا)، ڕووی داوە.
بەپێی ئاماری بەرایی پلەتفۆرمی چاودێریی "یۆرۆ مۆمۆ"، تەنیا لەنێوان نێوەڕاستەکانی مانگی ژولای و نێوەڕاستی مانگی ئاگۆستدا، زیاتر لە سی و دوو هەزار گیان لەدەستدان لە ئوروپا ڕووی داوە.
دامەزراوەی ڕابرت کۆخیش رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند؛ تەنیا لە ئەڵمانیا، پێ دەچێ چواردە هەزار کەس لە هاوینی ئەمساڵ بەهۆی هۆکاری پەیوەست بە گەرماوە، گیانیان لەدەست دابێ.