نوێنەری باڵای کۆنگرێس شەڕ دژی ئێرانی بە "ئۆپەراسیۆنی شکستی حەماسی" ناوبرد
ئاب 22, 2026 18:22 Asia/Tehran
حەکیم جێفریز، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، شەڕ دژی ئێرانی بە "ئۆپەراسیۆنی شکستی حەماسی" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت پارەی باجدەران بۆ شەڕێکی دیکەی بێکۆتایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرج بکرێت.
حەکیم جێفریز، سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: ئۆپەراسیۆنی شکستی حەماسی، کارەساتێک بۆ خەڵکی ئەمریکا بووە.
حەکیم جێفریز وتیشی: دۆلار و پارەی باجدەران دەبێ لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەمریکاد خەرج بکرێ، نەک بۆ درێژەدان بە شەڕێکی بێ کۆتایی دیکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرپەیڤ