-
شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکی کۆنیای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان
تهمووز 30, 2021 23:40سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە قەڵاچۆی ئەندامانی بنەماڵەکی کورد لە کۆنیای تورکیا بە دەستی نەتەوە پەرستەکان ، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم تاوانکاریە ، خوازیاری دادگایی کرانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەوەنە بوو .
-
ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
تهمووز 30, 2021 11:03فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی پەکەکە لە چوار ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.
-
پێشوازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وتووێژەکانی بەغداو واشێنگتۆن
تهمووز 28, 2021 02:35«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وتووێژەکانی شاندەکەی بەغداو بەرپرسانی کۆشکی سپی لە واشێنگتۆن پێشوازیی کرد.
-
فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێم:بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ناوچەکەی نائەمن کردووە
تهمووز 26, 2021 13:59فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی هۆکاری نائمنییە. ناوبراو جەختی کردەوە هێزەکانی پێشمەرگە پێویستیان بە چەکی نوێیە لەوان درۆنی جەنگی.
-
بهرزترین رێژهى توشبوانى کۆرۆنا له گهرمیان تۆمارکرا
تهمووز 26, 2021 12:47بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان رایگەیاند، رۆژی شهممه (24ى تهموزى 2021)، بهرزترین رێژهى توشبون به کۆرۆنا له سنورى گهرمیان تۆمارکرا که (98) حاڵهتى توشبوون بو لە رۆژێکدا.
-
دژە تیرۆری کوردستان ئەنجامدەرێکى تەقینەوەکەى ناوچەی سەدری بەغدای دەستگیر کرد
تهمووز 26, 2021 09:57دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى بەشداربوون لە ئەنجامدانى تەقینەوەکەى ئەم دواییەى ناوچەی سەدر لە بەغدا.
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووکردنەوەی لێبرینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
تهمووز 26, 2021 08:48فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بە کۆتایی هاتنی لێبڕینی مووچە فەرمانبەران دەکات و جەخت دەکاتەوە دەبێت لێبرینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرەبوو بکرێتەوە.
-
سۆران عومەر : داهاتی دەروازە سنووریەکانی هەرێم دەچێتە گیرفانی دوو حزبی دەسەڵاتدار
تهمووز 26, 2021 03:19سۆران عومەر ئەندامی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان گوتی : داهاتی دەروازە سووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو حزبی دەسەڵانداری هەرێم .
-
زۆرترین رێژهی توشبون بهکۆرۆنا له ههرێمی کوردستان تۆمارکرا
تهمووز 25, 2021 12:46وهزارهتی تهندروستی حکومهتی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، لهماوهی 24 کاتژمێری رابردو، نزیکهی له 2100 (دو ههزار و دوسهد) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوه، که ئهمهش زۆرترین ژمارهی توشبونه لهسهرهتای بڵاوبونهوهی کۆرۆنا که له ههرێمی کوردستان تۆمارکرابێت.
-
حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە لێبڕینى مووچەى لابرد
تهمووز 25, 2021 11:13مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.