-
داواده‌کرێت دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتیی له‌هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نرێت
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 10:24به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگاى دهۆک په‌یامێک ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى ههرێمو وه‌زاره‌تى ناوخۆ دهکاتو داواده‌کات، بەلایەنی کەمه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەهەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت، ده‌شڵێت:"کۆرۆنا له‌دهۆک له‌کۆنترۆڵى ئێمه ده‌رچووه".
-
مەسرور بارزانی سبەی دوشەممە لە پەرلەمانە
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 13:44بڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگری و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن بۆ تاوتوێی چەند تەوەرێک.
-
کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی: مام جەلال دەوری تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینی
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 10:41کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە، مام جەلال دەورێکی تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینیوە.
-
پەکەکە زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی سەربازانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە
تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 08:39ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: لە هێرشی چەکدارانی پەکەکە لە خواکورک و حەفتانین لەدژی سوپای تورکیا زیاتر لە 11 سەرباز کوژراون.
-
ھێرشی دووبارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 19:48فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە پێنچ گوندی سنوری قەزای زاخۆی ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد .
-
رابەری رۆحیی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 00:11«بابەشێخ» کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لەبەر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
-
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ھێزشە موشەکیەکەی شەوی پێنج شەممەی ھەولێر بنکەکانی ئێمەشی گرتووەتەوە
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 11:12به‌رپرسێکى سه‌ربازیى سوپاى ئه‌مریکا به کەناڵی «سى ئێن ئێن»ى ڕاگەیاندووە: سێ له‌و شه‌ش موشهکانهى ئاراسته‌ى هه‌ولێر کراون به‌ر باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى ئه‌وان که‌وتووه.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان :هەموو هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق، بە هێزی پێشمەرگە و سوپا‌و حەشدی شەعبییەوە، یەک بگرن بۆ رێگرتن لە گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 10:22«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە تەواوی ھێزە چەکدارو ئاسایشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد کە بۆ رێگرتن لە هەر چەشنە ھەوڵدانێکی گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان یەک بگرن.
-
سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی عێراق: ھێرشی موشەکیانەی سەر ھەولێر کاری تیرۆریستەکان بوو
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 09:38سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشە موشەکییەکەی گردوپەڕی فڕگەی ھەولێر، ڕایگەیاند: ئەم ھێرشانە لە لایەن تاقمێکی تیرۆریستییەوە ئەنجامی گرتووە.
-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژکارییەک
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 00:08وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای داخوازی لە دەوڵەتی ناوەندی بۆ لەبەرگرتنی تەگبیری پێویست لە بارەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەرگردوپەڕی ھەولێر، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە تەواوی ئامادەن بۆ بەرپەچدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژکارییەک.