رابەری رۆحیی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i387269-رابەری_رۆحیی_ئێزدییەکان_کۆچی_دوایی_کرد
«بابەشێخ» کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لەبەر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 00:11 Asia/Tehran
  • رابەری رۆحیی ئێزدییەکان کۆچی دوایی کرد

«بابەشێخ» کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لەبەر نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

«خێری بۆزانی»، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند‌: «شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل» رابەری رۆحیی ئێزدییەکان نەخۆشیی گورچیلەی هەبووە و لە نەخۆشخانەی سەردەم لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

بابەشێخ رۆڵێکی باڵای هەبووە لە دەرکردنی رێنمایی ئایینی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتنە دەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.