-
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەست پێ دەبێتەوە
کانونی دوھەم 15, 2019 04:55بەشی پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند کە لێژنەیەک لە تورکیاوە بە مەبستی بوار خۆش کردن بۆ دەست پێ بوونەەی گەشە ئاسمانییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سلێمانی ، سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیی کردووە و ئەو گەشتانە هەتا ١٠ ڕۆژی دیکە دەست پێ دەبنەوە.
-
دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر
کانونی دوھەم 15, 2019 08:11وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژیان کرد.
-
زەریف گەیشتە هەولێر
کانونی دوھەم 15, 2019 08:10"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی فەرمیی لێکرا.
-
زەریف ئەمڕۆ سەردانی کوردستانی ئێراق دەکات
کانونی دوھەم 15, 2019 06:28وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتییە ئێراقییەکان لە بەغدا بۆ وتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێشەممە بەرەو ئەم ناوچەیە وەڕێ دەکەوێ.
-
ڕێکخراوی چاودێر بەسەر چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان: بەشی زۆری داهاتی نەوتی هەرێم دەدرێ بە کۆمپانیا نەوتییەکان
کانونی دوھەم 14, 2019 17:16ڕێکخراوی چاودێر بەسەر چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان(دۆر) ڕایگەیاند کە زیاتر لە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتەبەردەست کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکانی هاوپێوەند بە نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێم دەبێ هەرچی زووتر سیاسەتە نەوتییەکانی بگۆڕێ.
-
وەزیری نەوتی عێراق: هەولێر لەڕۆژدا ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکا
کانونی دوھەم 14, 2019 10:06ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی عێراق، بەگێڕانەوە لە وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕی وڵاتانی دیکەی جیهان دەکا.
-
کارەدەستێکی یەکێتیی نیشتمانی باسی کرد لە ئامادە بوونی سێ هەزار سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان .
کانونی دوھەم 13, 2019 15:29بەرپرسی پێکهاتەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ناوچەی ئامێدیی لە پارێزگای دهوک وتی کە گواستنەوەی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا ئەنجام دەبێت و تا ئێستا سێ هەزار کەس لەوان لە ناوچە جوراوجورەکانی هەرێم جێگیر بوونە .
-
سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی وردیاتیی سەفەری زەریف بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند
کانونی دوھەم 13, 2019 06:58سەعدوڵلا مەسعوودییان سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس دیدار و وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی دەوڵەتی و پارتە سیاسییەکان و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سلێمانی بە گرینگترین بەرنامەکانی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-
سکرتێری شاندی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان: دانی بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق هاوپێوەند نیە بە ڕێککەوتنی نەوت
کانونی دوھەم 12, 2019 17:07سکرتیری شاندی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بودجەی دراوی بەغدا بە هەرێم لە گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق پەرە دەستێنێ ودانی ئەم بودجەیەیش هاوپێوەند نابێ بە ڕێککەوتنەکانی نەوتی نێوان هەولێرو بەغدا.
-
بەغدا جێگیرکرانی سەربازانی ئەمریکی کشاوە لە سوریا لەهەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە
کانونی دوھەم 12, 2019 14:45وتەبێژی ئەرکانی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، ڕایگەیاند کە بەپێی زانیاریەکانی بەردەم، هێزە ئەمریکییەکان کە لە سوریا دەکشێنەوە، لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر دەکرێن.