وته‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی له کۆری فه‌رمانده‌رانی سپای پاسداران
ئه‌یلوول 16, 2015 12:07 Asia/Tehran
رێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی پێیداگرت: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به دوای گۆڕانی بیروباوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا و دزه کردنه نێو ناوه‌نده‌کانی بڕیادان و بڕیار سازین .
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵاهه‌لعوزما خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه له دیدار له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌س له فه‌رمانده‌رانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، گوتیان: دوژمن به هیوای پڕوپووچی کۆتایی هاتنی ئینقلاب، له بیری دزه کردنه به‌تایبه‌ت کنه‌ی سیاسی- فه‌رهه‌نگی که ناسینی پیلانه‌کانی دوژمن، به‌هێز بوونی وره‌ی ئینقلابی و هه‌نگاو نانی به‌رده‌وام له پێناو ده‌سته‌به‌ر بوونی ئارمانجه‌کان، ئه‌و مه‌به‌سته به بێ ئاکام ده‌کات.به‌ڕێزیان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که ئێران هیچ کات ده‌سپێکه‌ری شه‌ڕ نه‌بووه و ناشبێت گوتیان: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چوونکه ئینقلابی ئیسلامی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی نه‌یاران و بە دفە رانە، وشیاری و بێداری به‌رده‌وامی سپا و ئاماده‌یی شیاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه ف و هه‌ڕشه‌کان بابه‌تێکی ته‌واو پێویسته.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ناسینی دوژمنیان به یه‌کێکی دیکه له لایه‌نه‌کانی "پاسداری و پارێزڤانی له ئینقلاب" زانی و گوتیشیان: مه‌به‌ست له دوژمن، زلهێزانی جیهانی و هێمای حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و واته ئه‌مریکایه که ڕژێمه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان و مرۆڤه نه‌وس له‌رزۆکه‌کان، هۆکاری ئه‌ون.
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی گوتیان: دوژمنانی ئینقلابی ئیسلامی که‌سانێکن که له گه‌لێ ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وه به دروشمی "پاوه‌جێ کردنی هێمنایه‌تی"، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم"، "به‌ڕێوه‌بردنی دیمۆکراسی" و "وه‌دیهێنانی ئاشتی" هاتنه ناوجه‌که‌وه به‌ڵام ئێستاکه ده‌سکه‌وتی هه‌بوونی ئه‌وان، نائه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزمی دڕندانه و تژی له زه‌بروزه‌نگییه وئاوری شه‌ڕی له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵایساندووه.
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی به ڕه‌خنه‌گرتنی تووندوتیژ له بیرۆکه‌ی ڕه‌مه‌کی، لاڕێیانه و گه مژانه ی ته‌کفیرییه‌کان گوتیشیان: ئیسلامی پاڵ دراو به ئاقڵ و ئاوه‌ز و نه‌قڵ و به‌ڵگه‌مه‌ند به قورئان و ناسیاری پێغه‌مبه‌ر و ئال و به‌یت (د.خ) بناغه‌ی ئینقلابه‌که‌ی ئێمه‌یه که له هه‌موو کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، به ئاوه‌ز و لۆژیکێکی به‌هێز، باس و به‌رگری لێ ده‌کرێت.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به پێداگرتن له‌سه‌ر پێویستیی سه‌ره‌نجدانی تۆکمه و ته‌واوی سپای پاسداران به هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کان و له‌وانه هه‌وڵی دوژمن له پێناو دزه‌کردنی نێو ئێران گوتیشیان: کنه‌ی ئابووری و ئه‌منییه‌تی دیاره که پڕ مه‌ترسییه و کاریگه‌ریه‌تی خراپیشی هه‌یه به‌ڵام دزه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی دوژمن، مه‌ترسییه‌کی زیاتری هه‌یه که هه‌مووان ده‌بێ ئاگایان لێ بێت.
به‌ڕێزیان به پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه و به‌رپرسان ڕێگه ناده‌ن ئامانجه شه‌یتانییه‌کانی بیانییه‌کان مسۆگه‌ر بێت گوتیان: ده‌بێ بناغه‌ی بیرۆکه و وره‌ی ئینقلابی ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت له وڵات دا که هیچ شتێک له به‌رده‌وام کردنی ئه‌و ڕێگا دره‌وشاوه‌یه کێشه ساز نه‌کات که ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌موو بلیمه‌تانه.