ئێران هەرچەشنە دەکارهێنانێکی چەکی کیمیاوی شەرمەزار دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی لە نزیک شاری ئەدلەبی سووریا وتی : تاران هەرچەشنە دەکارهێنانێکی چەک و چۆلی کیمیاوی بە بێ لەبەرچاوگرتنی هۆکارو قوربانیەکانی شەرمەزار دەکات .
پەلاماری کیمیاوی سێ شەممە بۆ سەر ناوچەی " خان شیخون" لە باشووری ئەدلەبی سوریا ، زیاتر لە سەد کوژراو و نزیک ٤٠٠ برینداری لێکەوتەوە . ئەدلەب لەژێر ڕکێفی تاقمەکانی چەکدارو ترۆریستی کە لە لایەن ڕۆژئاواو و تورکیا وە لاگریان لێوە دەکرێت و دوای شکست لە شاری ستراتژیکی حەڵەب لە ئەدلەب کۆبوونەوە . ئەرکانی گشتی سوپای سوریا ، کەڵک وەرگرتن لە ماددەی کیمیاوی و ژاراوی لە لایەن ئەو وڵاتە لە ئەدلەب یان ڕەتکردەوە وڕایانگەیاندووە تاقمەکانی ترۆریستی بەرپرسی ئەم پەلامارە کیمیاوییەن . بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری رادیۆ وتەلەفەزیۆن ،"بەهرام قاسمی" وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : کەلک وەرگرتن لە چەک وچۆڵی کیمیاوی نزیک شاری ئەدلەبی سوریا ،یەکەم برگەی دەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لەو وڵاتە دا نەبووە و کەشو پێوانەکانیی چەند جۆرە ، تەبلیغاتی ڕمۆزانە و بە گوێرەی بۆچوونەکانی خێرا و کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە بۆ تاوانپاڵدان و مسۆگەر کردنی هەلویستەکان و ویستە سیاسییەکانی ژمارێک لە دەور گێران ، پێشی گرتووە لە هەڵس و کەوتی ڕیشەیی لەگەڵ ئەم چەشنە کارەسات گەلە . قاسمی وتیشی : یەکێ لە ئامانجەکانی ئەم کارەساتە لە سوریا ، کۆسپ نانەوە لە پرۆسەی سیاسی و تێکدانی ئاگر بڕێکە کە لە ئاستانەی کازاخستان و بەدی هات و بتەو بوو . وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی : بە سەرنج لە پێشینەی ئال و وێرەکان ، پاشەکەوت و بەکار گرتنی چەکە کیمیاوییەکان لە لایەن تاقمەکانی ترۆریستی لە سوریا دا ، ئێران بروای وایە ، کەمتەر خەمی لە حەنای پێویستی چەکداماڵینی کیمیاوی ئەو گرووپانە ، وەکوو کۆسپێک لە پرۆسەی چەکداماڵینی کیمیاوی لەو وڵاتە دایە .