ئێران پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i285706-ئێران_پەلاماری_مووشەکیی_ئەمریکا_بۆسەر_سووریای_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی سووریای شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2017 06:33 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی سووریای شەرمەزار کرد .

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکەی سەربازی لە سورویا پێی داگرت: ئێران وەکوو گەورەترین قوربانیی چەکی شیمیایی لە مێژوویی هاوچەڕخدا، هەرچەشنە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بە بێ لەبەرچاو گرتنی هۆکاران و قوربانیانی ئیدانە دەکات و هاوکات لەگەڵ ئەوەش بە بیانوو کردنی ئەو مەسەلە بۆ کردەوە و هەنگاوی یەکلایەنەی بە هەنگاوێکی پڕمەترسی، تێکدەر و بنپێ کەری بنەما و پرەنسیپە ڕوون و ئاشکراکانی مافە نێودەوڵەتییەکان دەزانێ.
بەهرام قاسمی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران بە ئیدانە کردنی توندی هەرچەشنە کردەوەی سەربازی یەکلایەنە  و پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "شەعیرات" لە سووریا لە لایەن کۆپاپۆڕە ئەمریکاییەکان، بڕوای وایە ئەم چەشنە کردەوانە بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گومانلێکراو بۆ سەر "خان شێخوون" لە ئەدلیب کە خشتەی زەمەنی، هۆکارانی و کەسانێک کە سوودیان بە نسیب دەبێ  بە تەواوەتی لە کەشێکی تەماویدایە، دەبێتە هۆی هێزگرتنەوەی تیرۆریستانی ڕوو لە فەوتان  و ئاڵۆزکاوتر بوونی باروودۆخی سووریا و ناوچەکە.
ئەمریکا سەر لەبەیانی هەینی بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گوماناوی سێشەممەی ڕابردوو بۆ سەر پارێزگەی ئەدلیب، ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی لە سەر دوو پاپۆڕی "یو ئس ئس ڕاس" و "ئو ئس ئس پورتەر" بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە حومس تەقاند.
پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکدانەوەی پەلاماری شیمیایی بۆ سەر ئەدلیب کە بە بێ دەنگ وەرگرتن سەبارەت بە پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاری کۆتایی هات ئەنجام درا.
ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی لایەنگری تیرۆریستان لە سورویا لە کردەوەیەکی هەواهەنگ و لە ڕێگای دام و دەزگەی پڕوپاگەندیی و مێدیا زەبەڵاحەکانەوە، دەوڵەتی سووریایان بە بڕوای خۆیان بە بەرپرسی ئەو پەلامارە شیمیاییەی ناساند کە کرایە سەر ناوچەی خان شێخون لە ئەدلیبی سووریا.