ئەمیر عەبدوڵڵـاهیان : هەنگاویی سەربازی ئەمریکا دژی سووریا بە زیانی ئاسایشی جیهان دەبێ
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ کارو باری نێو دەوڵەتی هەنگاویی سەربازی ئەمریکا دژی سوریایی بە زیانی ئاسایشی ناوچەو جیهان زانی و جەختیکرد : پەلاماری سەربازی ئەمریکا هەوڵەکان بۆ چارە سەری ڕامیاریی لەبەرچاو نەگرتووەو نیشانی داوە کە گرینگترین بابەتی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی داعش نیە .
" حسین ئەمیر عەبدوڵڵـاهیان " ، یاری دەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی رۆژی هەین بەڕاشکاوی وتی : کردەوەی خێرای سەربازی ئەمریکا بە پێچەوانەی مافە نێو دەوڵەتییەکان و جار نامەی ڕیکخراوی نەتەوەکانە و دەمار گرژی و ترۆریسم لە ناوچەکە دا بەهێزتر دەکاتەوە . یاری دەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی بە باسکردنیی ئەوەی کە پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆ سوریا ، دنە دانیی ترۆریسمە ، وتی : تاوانی دەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن سوریاوە لە بارودۆخێک دایە کە دیمەشق پێش لەوە چەک وچۆڵی کیمیاوی خۆی ڕادەستی ڕێکخراوەکانی چەک داماڵینی کیمیاوی کردووە ، پێویستی لێکدانەوەی وردانە ی ڕێکخراوی قەدەخەی پەرەی چەک و چۆڵی کیمیاوی و ڕێکخراوی نەتەوەکانە . ئەمریکا بەیانی هەینی بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی گوماناوی سێ شەممەی رابردوو بۆ سەر پارێزگەی ئەدلەب ، ٥٩ مووشەکی " تاماهاک" ی لە سەر دوو گەمی جەنگی " یوئیسئیس راس" و " یو ئیس ئیس پۆرتر" لە دەریای ناوەڕاست گرتە پێگەی ئاسمانی " ئەلشەعیرات" لە حۆمس ، ناوەندی سوریا . پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایس ی ریکخراوی نەتەوەکان بۆلیکدانەوەی پەلاماری کیمیاوی لە ئەدلەب کە بە بێ دەنگ وەرگرتن لە بارەی پێش نووسی بڕیارنامەکانی پیشنیاری کۆتایی هات ، ئەنجام دراوە . ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی لاگری تاقمەکانیی ترۆریستی لە سوریا لە کردەوەیەکی هەماهەنگ و بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگەی تەبلیغاتی و میدیایی بەربڵاو ، دەوڵەتی سوریا بەڕای خۆی ،وەک بەرپرسیی پەلاماری کیمیاوی بۆ سەر ئەدلەب ناساندووە .