بروجێردی : ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە کردەوەکەی ئەمریکا لە سووریا بێ دەنگ نابن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i285752-بروجێردی_ئێران_و_ڕووسیا_بەرامبەر_بە_کردەوەکەی_ئەمریکا_لە_سووریا_بێ_دەنگ_نابن
بەرپرسیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوێستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی : هەنگاوی ناژیرانەی ئەمریکا لە پەلامار بۆسەر سووریا بێ گومان لێکەوتەو دەرەنجامی شێلگیریی بەدواوە دەبێ ، چوونکا ڕووسیاو ئێران بەرامبەر ئەم کردەوانە کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی ناوچەکەیە بێ دەنگ نابن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2017 10:39 Asia/Tehran
  • بروجێردی : ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە کردەوەکەی ئەمریکا لە سووریا بێ دەنگ نابن

بەرپرسیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوێستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی : هەنگاوی ناژیرانەی ئەمریکا لە پەلامار بۆسەر سووریا بێ گومان لێکەوتەو دەرەنجامی شێلگیریی بەدواوە دەبێ ، چوونکا ڕووسیاو ئێران بەرامبەر ئەم کردەوانە کە بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی ناوچەکەیە بێ دەنگ نابن .

" عەلائەدین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی  لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری مەجلیس وتی : خەڵکی جیهان دەزانن کە سوریاییەکان  دوا بە دوای  ڕێککەوتن  لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان هەموو ماددە کیمیاویەکانی خۆیان تەحویل داوە ، کەوابوو چەکی کیمیاویی لە بەردەست دەوڵەتی سوریادا نییە .

برۆجێردی وتیشی : دەکار هێنانی چەک وچۆڵی کیمیاوی لەو کاتە دایە کە ئەرتەشەکان لە شەڕ دا هەست بە نووشوستی دەکەن ، لەحالێکدا کە سوپای سوریا باشترین بارودۆخی هەیە ؛ حەڵەب ئازاد کراوەو وناوچەکانیی دیکەیش ئەوە ئازاد دەکرێن . برۆجێردی جەختیکرد : ترۆریستان هەر لە ڕابردوو دا سەڵاماندوویانە هیچ شەرم و ترسێکیان نییە بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی ودەنگۆی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە چەکی کیمیاوی بیانوویەکە بۆ ئەمریکاو هاوپەیمانە ئەوروپایی وناوچەییەکانیی ئەو وڵاتە کە لە شەش ساڵی ڕابردوو لە سوریا دا شکستیان خواردووە .

ئەمریکا بەیانی هەینی  بە بیانووی پەلاماری کیمیاوی گوماناوی سێ شەممەی  ڕابردوو بۆ سەر پارێزگەی ئەدلەب ، ٥٩ مووشەکی " تاماهاک" ی لە سەر دوو پاپۆری جەنگی " یوئیس ئیس ڕاس" و " یوئیس ئیس پۆرتێر" لە دەریای ناوەڕاست گرتە پێگەی ئاسمانی " ئەلشەعیرات" لە حۆمس لە سوریا دا .