کاردانەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i285804-کاردانەوەی_سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_بە_پەلاماری_مووشەکیی_ئەمریکا_بۆسەر_سوریا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە هێرشی مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، بانگەوازی کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ نەیارەتی کردنی ئەو چەشنە سیاسەتانە و وتی: ئەو سیاسەتانەی ئەمریکا، دەرنجام و شوێنهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ بۆ ناوچەکەو جیهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 04:28 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە هێرشی مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، بانگەوازی کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ نەیارەتی کردنی ئەو چەشنە سیاسەتانە و وتی: ئەو سیاسەتانەی ئەمریکا، دەرنجام و شوێنهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ بۆ ناوچەکەو جیهان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی دوێشەو لە پەیامە توئیتەریەکەی خۆیدا لە کاردانەوە بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، پێی داگرت؛ ئەو چەشنە پەلامارانە بەمانای بەهێزبوونی توندڕەویی و تیرۆر لەناوچەیە.

رۆحانی لەو پەیامەدا، بێ یاسایی وبێ نەزمیی لەجیهاندای بەمایەی شەرمەزاری زانی و ئیدانەی کرد.

رۆحانی هەروەها لە پەیامەکەیدا بەئاماژە بە ڕووداوەکەی خان شەیخونی سوریاو کەڵک وەرگیران لە چەکی شیمیایی لەو پەلامارەدا، وتی: ڕووداوەکەی خان شەیخونی سوریا ، دڵتەزێن وئیدانەکراو و بۆ گەلی ئێران کە چەندین ساڵ قوربانی چەکە شیمیاییەکان بوون، بیرهێنەرەوەی کارەساتی سەردەشت لەباکوری ڕۆژاوای ئێرانە.

ئەمریکا سەرلەبەیانی رۆژی هەینی بەبیانووی پەلاماری شیمیایی جێی گومانی سێ شەممەی ڕابردووی سەر پارێزگای ئیدلەبی سوریا، پەنجاو نۆ مووشەکی لە دوو پاپۆڕی جەنگیی خۆی لە دەریای ناوەڕاست گرتە پێگەی ئاسمانی شەعیرات لە حۆمسی سوریا.

لەو مووشەکبارانەدا، نۆ کەسی سیڤیلی سوری بۆ وێنە چوار منداڵ کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی سوریا کەڵک وەرگرتن لە هەرچەشنە چەکی شیمیایی ڕەت کردۆتەوە.