زەریف: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا ،هەڵوێستێکی پڕمەترسییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i285884-زەریف_پەلاماری_ئەمریکا_بۆسەر_سوریا_هەڵوێستێکی_پڕمەترسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا لەدژی یاساوڕێسای مافی نێودەوڵەتی و داهێنانێکی مەترسیدارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 11:58 Asia/Tehran
  • زەریف: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا ،هەڵوێستێکی پڕمەترسییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا لەدژی یاساوڕێسای مافی نێودەوڵەتی و داهێنانێکی مەترسیدارە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دیدار لەگەڵ ژولێت شمین، یاریدەری سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە تاران، بەئاماژە بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوریا، وتی: ئێران، بوونە قوربانی ژمارێک لە خەڵکی سوریا بەهۆی بەکارهێنرانی چەکی شیمیایی و پەلاماری مووشەکیی  ئەمریکا بۆسەر ئەو وڵاتە کە لەدژ یاساوڕێسای مافی نێودەوڵەتی و داهێنانێکی مەترسیدارە، شەرمەزار دەکا.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە سوریا پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی چەکداماڵ کرابوو بەڵام ئەو ڕێکخراوە، تیرۆریستانی چەکداماڵ نەکرد، وتی: بیانووی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا دواتر دەبێتەمایەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای تیرۆریستان هەتا ئەوان هەرکات کەوتنەباری لاوازییەوە، وەها کردەگەلێک ئەنجام بدەن و ببنە مایەی دەسوەردانی وڵاتانی دیکەی وەک ئەمریکا لەو کێشانەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە مەترسی پەرەسەندنی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی لە جیهاندا، وتی: دەبێ بەسەرنجدان بە مەترسیی تیرۆریزم، وتووێژ و تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان ئایینەکاندا بەهێز بکرێ، هەتا لەو ڕێگەوە ئاسایشی جیهانی دابین ببێت.

زەریف جەختی کرد لەسەر پەرەی هاوکاری لەگەڵ هەنگاریا لەبوارەکانی وزە، کاروباری بانکی، گواستنەوە، فێرکاری، گەشتیاری و پەیوەندییە جەماوەرییەکانیش.

ژولێت شمینیش لەو دیدارەدا پەیوەندیی ئێران و هەنگاریای ڕوو لەپەرەو زۆر شیاو نرخاند و جەختی کرد لەسەر پەرەپێدرانی هەرچی زیاتری.

شمین بەئاماژە بەوەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی دەبێ لە ئەزموونەکانی ڕابردوو بۆ بوونی جیهانێکی هێمن کەڵک وەربگیردرێ، وتی : قەیرانی سوریا تەنیا بە ڕێکاری وتووێژ چارەسەر دەبێ.

ژولێت شمین یاریدەری سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا شەممەی ڕابردوو(یەکەمی ئاڤریل) لەسەرووی شاندێکدا بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە تاران.