بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە ئیدانە کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i286044-بەیاننامەی_نوێنەرانی_مەجلیسی_ئێران_لە_ئیدانە_کردنی_پەلاماری_ئەمریکا_بۆ_سەر_سوریا
نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە دەر کردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سوریا و بنپێکردنی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە، خوازیاری وڵامدانەوەی کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2017 15:06 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە ئیدانە کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سوریا

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە دەر کردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سوریا و بنپێکردنی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە، خوازیاری وڵامدانەوەی کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی بوون.

لە بەیاننامەی ڕۆژی یەکشەممەی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندراوە، پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا بنپێکردنی هەموو بنەما ویاساوڕێسا و سەروەری نیشتمانی وڵاتانە.

 ئەم بەیاننامەیە پێداگری ەکات لە بارودۆخێک دا کە تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا سەرباری داکۆکی ناوچەیی و هەندێ دەسەڵاتی  گەورەتر  هەموو ڕۆژێ  زۆرتر  بەرەوڕووی شکست دەبنەوە، هەوڵی ناڕەوای ئەمریکا بە چەشنێک لە چوارچێوەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان و هاندانیان بۆ هەڵاتن لە شکست و یارمەتی دان بەوانە.

نوێنەرانی  مەجلیسی ئێران وتیشیان : بەپێی دانپێدانانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەموو ماددەکانی شیمیایی دەوڵەتی سوریا لە ساڵانی ڕابردوو  لەناوچووە و هەوڵی  بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیی ئەمریکا بێ پێکهاتنی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان، بیانوویەک بۆ  داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان و پێشگرتن بە سەرکەوتنی گەلی سوریایە.

سوپای ئەمریکا  بە بیانووی  ساختەی کەڵک وەرگرتنی سوپای سوریا لە چەکی شیمیایی لە ناوچەی خان شیخون  لە ئەدلەب، باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، بەیانی هەینی ڕابردوو بنکەی ئاسمانیی شەعیراتیان لە پارێزگەی حومسی سوریا بوردومان کرد.