ڕێبەری مەزنی ئینقلاب: پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا هەڵەیەکی ستراتژیکە
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر سوریا پێداگری کرد کە تاوانکاری، دەستدرێژکاری، هەڵەکردن هەرلە ئەمریکادەوەشێتێەوە و لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش هەر ئەم کارەی کردووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی نەورۆزانەی فەرماندەرانی باڵای هێزی چەکداری ئێران لە لێکدانەوەی هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا واتە دەستدرێژکاری بۆسەر سووریا فەرموویان : کارێک کە ئەمریکییەکان کردیان هەڵەت و هەڵەیەکی ستراتژیکە و ئەوان خەریکی دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی پێشینیانی خۆیانن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویان : بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا داعشیان بە دی هێنا یان یارمەتیان دان و بەرپرسانی ئێێستای ئەمریکاش خەریکی بە هێزکردنی داعش یان تاقمگەلێکی لەو چەشنەن.
رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هەڵەی ئەم تاقمانە لە داهاتوودا داوێنی ئەمریکییەکانیش دەگرێت فەرموویان : ئەورووپا ئەمڕۆ لەبەر هەڵەیەک کە بۆ بەهێزکردنی تەکفیرییەکان کردوویەتی تووش بووە و خەڵک لە نێو ماڵ و شەقام دا ئاسایشیان نییە و ئەمریکاش خەریکی دووپات کردنەوەی هەمان هەڵەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویان : ئێران نیشانی داوەکە بە کاری هەڵە ،لە مەیدان ناچێتە دەرێ و خەڵک و بەرپرسان کە بڕوایان بە ئینقلاب هەیە بە پشت بەستن بە خودا لەبەرامبەر هەڕەشە و گوڕەشە پاشگەز نابنەوە چونکە ئەگەر پێویست بە پاشەکشەکردن بواتای ، ئەمڕۆ ئێران تووشی داماوی و وەرشکست بوونی دەروونی و شارستانیەتی دەبوو .
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە داکۆکییەکانی هەمەلایەنەی دەوڵەتانی ڕۆژاوایی لە سەدام لە شەڕی داسەپاو فەرموویان : دەوڵەتانی ریاکاری ئەورووپی کە ئەمڕۆ لە پرسی سوریا ئیدیعای کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی دەکەن لە کاتی شەڕی داسەپاو، ژمارێکی زۆر چەکی شیمیاییان بە سەدام دا هەتا بەو چەکانە پەلامار بکەنەسەر بەرەکانی شەڕی ئێران و ناوچەکانی سەردەشت و هەڵەبجە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە بەرنامەی دوژمن بۆ لاوازکردنی ورەی خەڵک، بەرپرسانی و هێزی چەکداری ئێران و سەپاندنی ورەی ناکرێت و ناتوانینیش پێداگریان کرد : هێزی چەکداری ئێران دەبێ بە پست بەستن بە خودا و متمانە بە خۆ بوون، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توانا و توانستی خۆیان پەرەپێ بدەن و بە داهێنان و ورەی بەرزیان ، کەمبوون و بەرتەسکییەکان قەرەبوو بکەنەوە.