لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە لەسەر ڕووداوەکەی خان شیخونی سوریا پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i286098-لێکۆڵینەوەی_بێ_لایەنانە_لەسەر_ڕووداوەکەی_خان_شیخونی_سوریا_پێویستە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی دووشەممە پێداگری کرد : لێکدانەوەی دادگەرانە و بێ لایەنانە سەبارەت بە ڕووداوی دڵتەزێنی خان شیخون پێویستە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە لەسەر ڕووداوەکەی خان شیخونی سوریا پێویستە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی دووشەممە پێداگری کرد : لێکدانەوەی دادگەرانە و بێ لایەنانە سەبارەت بە ڕووداوی دڵتەزێنی خان شیخون پێویستە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، محەممەد جەواد زەریف  لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی :  جیهان  هێشتا باجی  هەەوڵی یەک لایەنە و بەپێی ئیدیعای بێ بنەماوساختە دەدات .

لە پەلاماری شیمیایی گوماناوی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو واتە چوارەمی  ئاڤریل بوسەر ناوچەی خان شیخون لە باشووری ئەدلەبی سوریا، زۆرتر لە سەد کەس کوژران و نیزیکەی  چوارسەد کەسیش بریندار بوون.

دوای ڕووداوی ڕووداوی گوماناویی خان شیخون  میحوەری ڕۆژاوایی عەرەبی لایەنگری تیرۆریستان بەسەرکردەیی ئەمریکا هەوڵی فراوانی دا ئەم پەلامارە  بخاتە  ئەستۆی  دەوڵەتی سوریا،  تۆمەتێک  کە دەوڵەتی سوریا بە بڕشتانە ڕەتی کردوەتەوە.

ئەم پەلامارە گوماناوییە هەروەها  بووە بیانوویەک بۆ ئەمریکا هەتا ڕۆژی هەینی بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە پارێزگەی حومسی سوریا کە سەرەکیترین ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە لە ناوچەیە  کەوتە بەر پەلاماری 59 مووشەکی کرووز .