زەریف: هاوهزری لەمەڕ ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی سووریا تەوەری سەفەرەکەمانە بۆ مۆسکۆ
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە سەفەری بەم زووانەی بۆ ڕووسیا، وتی: پرسی ئەو سەفەرە هاوهزری کردنە لەمەڕ گۆڕانکاریەکانی سووریا .
محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بەوەی کە ئەو سەفەرە لەسەر بانگهێشتنی رووسیا ئەنجام دەگرێ، وتی: لەو سەفەرە، دانیشتنێکی سێ قۆڵی پێکهاتوو لە؛ ئێران، ڕووسیاو سوریا ئەنجام دەگرێ.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێشەو ڕایگەیاندبوو، زەریف رۆژی هەینی بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
دیداری سێ قۆڵیی محەممەد جەوادی زەریف ، سێرگئی لاڤرۆف، و وەلید موعەلیم وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو سوریا شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو لە مۆسکۆ ئەنجام دەگرێ. ئەو دیدارە سێ قۆڵییە پاش پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی ئاسمانی سوریا لە پارێزگای حۆمس ئەنجام دەگرێ.
پرسی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سوریا، جارێکی دیکە قەیرانی ئەو وڵاتەی هەستیار کردووەو ڕۆژاوا بەتایبەت ئەمریکا هەوڵ دەدات لەسای کایەی خان شەیخون، ئامانجەکانی بباتەپێش.