ڕێبەری مەزنی شۆڕش : دونیای کۆفر بەنیازی لەنێوبردن ماکەو شووناسی ئیسلامیەوەیە
ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، تێگەییشتن و پەیڕەوی کردن بەپێی بنەمای قوورئانی واتە " ئیمان بە خوداو کۆفر بە تاغوت"ی بە هۆکاری مەزنایەتی ئۆمەتی ئیسلامیی زانی و وفەرمووی : ئەمرۆکە جیهانی کوفر لە هەموو شوێنێکی جیهان دا بەنیازی لەنێوبردنی ماکەو نێوەرۆکی ئیسلامیەوەیە .
حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری مامۆستایان ، قاریان و حافزانی هەڵبژاردەی سی و چوارەمین خولی پێشبرکێکانی نێو دەولەتی قورئانی کەریم لە ٨٣ وڵاتی جیهان ، ناوەرۆکی ئیسلامی بە کۆسپی سەر ڕێ دەستوەردان و زاڵخوازی دوژمنان زانی و وتیشی : مەعاریفی قورئانی ڕزگاری دەر و بنیاتنەری ژیانی بە دەستەڵاتدارانە و بە مەزنایەتی ئۆمەتی ئیسلامییە و دەبێ ببێتە دانووستانی باو و ڕۆشەن لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا . حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، گیرو گرفتەکانی ئەمڕۆی ئۆمەتی ئیسلامی بە هۆی " زاڵبوونی فەرهەنگ ، ئابووری و سیاسەتی رۆژئاوا " زانی و فەرموویان : ئەمرۆ زۆرێک لە ولاتانی ئیسلامی ، "ماک و شووناسی ئیسلامی" یان نییە و دوژمنان توانایی خۆوەردان لە فەرهەنگ ، برواکان ، ئابووری ، سیاسەت و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوانیان هەیەو لە نێوان مۆسولمانەکان ، شەڕ و نەفرەت بەدی دێنن .ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، دوور بوون لە قورئانی بە هۆی کەڵکی خراپ وەرگرتنی دوژمنان و وەشاندنی بێ ئێمانی و وابەستەبوون زانی و فەرموویان: ڕەوشی ئەمڕۆی دەوڵەتەکان و وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر ئەمریکا و زایۆنیسم و بە تاڵان بەران ، سەرچاوەی لە دووری لە قورئان گرتووە و ئەگەر بە قوورئان و ناوەڕۆکی ئیسلامی نزیک بینەوە ، هەمووی ئەو گرفتانە چارە سەردەکرێت . ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی هەر وەها هەوڵ دان بۆ برەو دان و تێگەییشتنی قورئانیان وەک گرینگترین بایخ و بەها بەرزەکان زانی و فەرموویان : بە داخەوە گەلانی موسولمان و ولاتانی ئیسلامی لە قورئان دوور کەوتوونەتەوە ولەگەڵ چەمک و مانای ڕاستەقینە ی ئەو نائاشنان . حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، " کۆفر بەتاغووت و ئیمان بە خودا"ی وەک نموونەیەک لە چەمک و ناوەڕۆکە گرینگەکان و شووناس چێکەری قوورئانی زانیوە و وتیان : جەخت کردن لە سەر
"ناوەڕۆکی ئیمانی" بە مانای سنوور بەندی و سەربەخۆییە تا ناوەڕۆکی ئیمانی بتوانێ خۆی بەرامبەر " ناوەرۆکی تاغووت و کۆفر" بپارێزێت و بە پێشکەوتنی خۆی درێژە بدات .