شوبات 27, 2026 21:59 Asia/Tehran
  • داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی سەتی٤٠ زیاد ده‌كات

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی زیاتر له‌ نۆزدە ملیار و حەفتا ملیۆن و٨٣٣ هه‌زار دیناره‌، كه‌ سەتی نەوەدوپێنجی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

 ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نۆزدە ملیار و حەفتا ملیۆن و ٨٣٣ هه‌زار و٢٤٦ دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ سەتی٩٥ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته‌ رۆژی ١٤ی شوبات تاوه‌كو ٢٠ی ٢٠٢٦، بڕی سێزدە ملیار و ٦٣٦ ملیۆن و ٦٦٥ هه‌زار و ٨٤٧ دینار بوو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر لە سەتا ٣٩ زیادیكردوه‌.

 

سەرپەیڤ