ئازادکرانی شارێکی دیکە لەلایەن سوپای رووسیاوە
شوبات 27, 2026 19:57 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە چەند ناوچەیەکی دیکە کۆنترۆڵ بکەنەوەو دەیان درۆن و خۆفڕی ئۆکراینیش تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا هەروەها بەئاماژە بە خرانەخواری نەوەدو پێنج درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی ئەو وڵاتەوە لەشەوی رابردوودا ڕایگەیاند؛ شارۆچکەی "کراسنوز نامنکا" لە ناوچەی "دنیپرۆ پترۆفسک" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕووسیاوە ئازاد کراوە. لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هەروەها ئاماژەکراوە بە کوژرانی زیاتر لە دووهەزار و چوارسەت و هەشتا سەربازی ئۆکراینی و کەوتنەخواری دووهەزار و چل و یەک درۆنی ئۆکراینی لەحەفتەی ڕابردوودا.