زەریف: ئێران هەردەم لە سووریا داکۆکی دەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی سووریا بەبۆنەی تێکشکانی گەمارۆی شاری دێرەزوور، وتی: ئێران درێژە دەدات بە داکۆکی کردنی دەمشق لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم.
رۆژی سێ شەممە هاوکات لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی سوپای سووریاو خۆڕاگریی بۆ بنکەی تیپی١٣٧ لە ڕۆژاوای شاری دێرەزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گەمارۆی زیاتر لە سێ ساڵانی ئەو شارە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش بەتەواوەتی تێکشکێندرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ محەممەد جەوادی زەریف دوێنێ چوارشەممە لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ وەلید موعەلیم هەروەها جەختی کرد لەسەر پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی برادەر(ئێران و سووریا) و گرینگیدان بە بەهێزکرانی لەگشت بوارەکاندا.
وەلید موعەلیمیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حکومەت و گەلی سووریا، جەختی کرد: سوپای سووریا درێژە دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان هەتا ڕزگارکردنی هەموو خاکی سووریا.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.
هێزە سوورییەکان بەیارمەتیی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لەچەند مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبری قورس وکاری لە تیرۆریستان بوەشێنن.