شاندی کارناسیی ئێران بەمەبەستی ئامادەبوون لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا گەیشتە ئاستانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308109-شاندی_کارناسیی_ئێران_بەمەبەستی_ئامادەبوون_لە_دانوستانەکانی_ئاشتیی_سووریا_گەیشتە_ئاستانە
شاندی کارناسیی ئێران بۆ بەشداریی لە شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا، گەیشتە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2017 07:23 Asia/Tehran
  • شاندی کارناسیی ئێران بەمەبەستی ئامادەبوون لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا گەیشتە ئاستانە

شاندی کارناسیی ئێران بۆ بەشداریی لە شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا، گەیشتە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، شاندی کارناسیی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەوە دانیشتنە دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕووسیاو تورکیا دەس پێ دەکات.

دانوستانە کارناسییەکان لەبارەی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە سبەی پێنج شەممەوەو دانیشتنی سەرەکیی رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێ.

حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری عەرەبی وئەفریقایی وەزیری دەرەوەو سەرپەرشتی شاندی ئێڕانی بەشدار لەدانوستانەکانی ئاشتیی سووریاش رۆژی پێنج شەممە دەگاتە قەزاقستان.

تائێستا پێنج خولی دانوستانەکانی ئاستی باڵا لە ئاستانە، بەئامادەبوونی شاندەکانی حکومەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکدار کە پەیمانی ئاگربڕی گشتداگر دەیانگرێتەوە و وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەک دەستەبەرکارانی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

ئەم دانوستانانە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.