سەرلێشێواوی دەوڵەتی ترەمپ بەرامبەر بە ئێران
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستەی نوێی ژمارێک لە شارومەندان و بەشداربووانی ئێرانی لە لیستەی بایکۆتەکانی ئەمریکا ، دەوڵەتی ئەو وڵاتە هەڵپەساردنیی بایۆتەکانی ناڤۆکی دژی کۆماری ئیسلامی بۆ ١٢٠ رۆژی تر هەڵپەسارد .
بەم کردەیە، لە لایەک، ژمارەی کەسان و یان بەشگە ئێرانییەکانی نێو لیستەی بایکۆتەکانی ئەمریکا زۆرتریش دەبێ و لەلایەکی دیکەوە ، ئەمریکا ناچار دەبێت بە ئەرکەکەنای بەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناسراو بە بەرجام هەروا پێبەند بمێنێتەوە . هەڵبەت ەوزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووە کە نابێ ئەم کردەوەگەلە وەکوو نیشانەیەک لە هەڵوێستی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە قەلەم بدەین .
لە مانگەکانی ئەمدواییە ، دەوڵەتی ئەمریکا ڕەفتاری دژ بە یەک و ئالۆزکاوی بووە بەرامبەر ئەرکەکانیی لە چوارچێوەی بەرجام دا .
کاربەدەستانی واشنگتۆن لە وان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری و نیکی هییلی ، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەردەوام لە بنپێکردنیی ڕوحی بەرجام لەلایەن ئێرانەوە و پێویستی پیداچوونەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام قسەیان کردووە، بەڵام هاوکاتیش دەوڵەتی ئەمریکا هەڵپەساردنیی ١٢٠ رۆژەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ئێران ی درێژ کردۆتەوە . ئەم بابەتە نیشان ئەدات دوو ساڵ دوای جێبەجێکرانیی ڕیککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و پینج کۆیەک وهەروەها سەلمێندرانی بەردەوامی پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەموو ئەرکەکانی ، ئەمریکا هیشتا نەیتوانیوە لە بارەی یەک لە گرنگترین ڕێککەوتننەکانی چەند لایانەی ساڵانی ئەمدواییە بە کۆبەندییەک بگاتەوە . ئەو ئالۆزیی و سەرلێشێواوی یش ڕێشەی لە ڕکابەرییەکانی تووندی هێزەکانی سیاسی لە ناوەوەی ئەوە وڵاتە داهەیە . لە لایەک ، تاقمێک لە سیاسەتوانان و کارناسەکانی ئەمریکایی ئیدعا دەکەن کە لە بەرجام ، چاوەڕوانییەکانی یەکجاری ئەمریکا بۆ ناچارکردنیی کۆماری ئیسلامی ئیران بە پێداچوونەوە لە کارو بارێک وەک چالاکییەکانیی مووشەکی و ناوچەیی نەهاتۆتە دی و هەر بۆیە واشنگتۆن دەبێ بە بێ سەرنجدانی ڕق و بێزاری وناڕەزایەتی دەربڕینەکانی جیهانی ، لەو ڕیککەوتنە بڕواتە دەرێ . وێرای ئەوەی کە دەمەقڕەکانیی بەردەوامی دۆناڵد ترەمپ لە سەردەمی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنەکانیی و دوای ئەویش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەیەتی دژی بەرجام ، دەوڵەتی ئەمریکای لە بارەی ئەو پرسە خستۆتە نێو ڕەوشێکی ئەستەم و دژوار دا . بەم حالەیش ، گرووپێکی گەورەتر لە چاو گروپی یەکەم ، لە ئەمریکا دا بروایان وایە سەلمێندرانی بنپێکران و یان پێبەند نەبوونی ئێران بەڕێککەوتنی ناڤۆکی ، سەرەڕای پشت ڕاست کردنەوەکانیی بەردەوامی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی گوونجاو نییە .
وێرای ئەوەی کە پشتگری تاڕادەیەک هێزمەند و یەکپارچەی وڵاتانی ئەوروپایی ،ڕوسیا ، چین و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی ڕیککەوتنی ناڤۆکی لەهەڵ ئێران ، دەوڵەتی ئەمریکای بەرەوڕووی مەترسی تەریک مانەوەی سیاسی کردووە .
هەر لەم ڕووەوە، ئەم گرووپە وێڕای گەڵاڵەی ڕەخنە گرانە لە ئێران لە بارەی بابەتەکانی ناهاوپێوەند لەگەڵ بەرجام ، خوازیاری درێژەی پیبەند بوونی واسنگتۆن بەو ڕیککەوتنە بوون . سەرەڕای ئەو ڕەوشە، دەوڵەتی ترەمپ بۆ ڕاکێشانی ڕەزامەندی گرووپی دووهەم ، بایکۆتەکانیی ناڤۆکی دژی ئێران دیسانەوە دووپات و بۆ ڕاکیشانی ڕەزامەندی تاقمی یەکەم ، ژمارێکی دیکەی شارومەندان و بەشگەکانی ئێرانیی لە لیستەی بایکۆتەکان داناوە ؛ ڕەفتارێک کە سەر لێشێواوی ئەمریکاییەکان نیشان ئەدات .