شەمخانی: قسەکانی ئەمدواییەی ترەمپ هیمای ڕوحیەی شەڕخوازانەیە
دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ، وتی: قسەکانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان سەرچاوەی لە تێگەییشتنی لاوازی ئەو لە رێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی و بنەماکانی مافەوانیی ئەو بووە و لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی جیهانی چ گرنگایەتی نییە .
" دۆناڵد ترەمپ" " سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ووتاردانێک دا لە حەفتاو دووهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان " بەرجام" وەک ڕێککەوتنیکی سامناک و ئەوی بەهۆی شەرمەساری بۆ وڵاتەکەی زانی و جارێکی تر ئیدعای پشتگری ئێرانی کردووە لە ترۆریسم .
"بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی یش بە پشتگری لە بانگەشەکانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، قسەکانی ترەمپی بە دلێرانە و ڕاشکاوانە نرخاندووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی ئێران ، " عەلی شەمخانی " لە کاردانەوە بە قسەکانی ترەمپ ئەمڕۆ بەڕاشکاوی وتی: ڕەفتارەکانی تەبلیغاتی و نۆ مایشی کارتێکەری لە گۆرینی ئیرادە و ڕەفتاری وڵاتەکان نییە و ئیرادەی جیددی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وەرگرتنی تۆکمە وتەواوی مافەکانی شەرعی و یاسایی خۆی بە دەر لە هەراوهوریاکانیی هالیوودییە . ئەو جەختیکرد: هیچکام لە لایەنەکانی ئیمزاکەری بەرجام ئەو مافەیان نییە لە ساز وکارەکانیی قەبووڵکراوە لەو ڕێککەوتننامە نێو دەوڵەتییە بە هێنانەن ئارای بیانووی پڕو پووچ و نامافەوانی پاشگەز ببنەوە .
دەبیری ئەنجوومەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران هەروەها لە بارەی ئیدعای ڕۆڵی ئێران لە شەڕی یەمەن ، بەڕاشکاوی وتی: ڕژیمی سەعوودی بە پشتگری چەک وچۆڵی وهەواڵگری ئەمریکا و بۆمبارانی بەربڵاوی جەماوەری بێ دیفاع و هەژار ی یەمەن بووتەهۆی تەشک گرتنیی کارەساتی ئینسانی لەو وڵاتە دا ، بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەڵارێدابردنیی بیرو ڕای گشتی ، سیاسەتی هەڵاتن بەرەو پێشەوەی لەپێشگرتووە و بە خەون وخەیالەکانیی ناڕاستی خۆی درێژە ئەدات .