سەرلەشکر باقری: وتەکانی ترەمپ بۆ گەلی ئێران هیچ بایەخێکی نییە
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: بیرو وتەکانی هیچ بایەخێکی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرداری سەرلەشکری پاسدار موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە تاران دا وتیشی: ترەمپ وەک کەسێکی تازە پێ گەییشتووی ناشارەزا کە لە ڕێگای سات و سەوداوە گەییشتووەتە پۆستی سەرۆ کۆمارەتیی ئەمریکا، بەو قسانەی تەنیا ڕق و بێزاریی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بڵاو کردەوە.
سەرلەشکر بقری پێشی داگرت: ئەگەر بێتوو هەر وڵاتێک بە نیازی پەلاماردانی ئێران بێت، بەو دەدەی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق دەڕوات.
ترەمپ لە لێدوانەکەی خۆی لە حەفتاو دووهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بۆ چەندەمین جار بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکە، هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک و جێگای شەرمەزاری بۆ ئەمریکا زانی.