ئه‌یلوول 23, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵڵا شاهرودی: وتاردانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نێوکۆگەی گشتیی بەبڕو شیاو بوو

سەرۆکی کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران وتی: وتاردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوکۆگەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵام بە قسە هەڵیت وپەڵیتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بوێرانە، بەبڕ وباش بوو.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران چوارشەممەی ڕابردوو لە حەفتاو دوهەمین دانێشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک وتی: ئەدەبیاتی جاهیلانە، کرێت، ڕەقەویانەو قیزەونانە لە زانیاری هەڵە وتاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی نەتەوەی ئێران لە ناوکۆگەی گشتیی ، نەتەنیا لە شان وپلەی ئەم ڕێکخراوەیە نەبوو ، بەلکۆ لە بەرانبەر لەگەل داواکاری ئەمڕۆی هەموو نەتەوەکان لەم کۆبوونەوەیە. یەکەمین جڤێنی خۆلی نوێ کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران بەیانی ڕۆژی شەممە بەسەرۆکایەتی ئایەتۆڵڵا مەحمودهاشیمی شاهرودی وبە بەشداری زۆرێنەی ئەندامان دامەزرا.ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهرودی لەم جڤینەدا بە سوک وبێ بایخ وەسف کردنی قسەکانی ترامپ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بە پێی فەرمایشی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، ئەم قسانە سەرچاوەگرتوو لە لاوازی ، تۆڕەیی وداماوی ئەمریکایە. سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران هەروەها ئاماژەی دایە  سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپاکانی عێراق وسووریا وهێزەکانی خۆڕاگری لە بەرانبەر تاقمی ترۆریستی داعش ووتی: خۆڕاگری خەڵکی عێراق وسووریا ، یەمەن ولوبنان بە نیشانەکانی زوڵم وزاڵیەتی خوازی ،ئیلهام وەرگرتوو لە بزاڤی عاشوراومەکتەبی ئیمام حسێن ع  ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهانە .

سەرپەیڤ