وه زیری دەرەوەی ئێران: له هەمبەر زۆرداریی و زێدەخوازی بێ دەنگ نابین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هەمیشە لایەنێکی دانوستانکار بووە، بەڵام دانوستانەکان دەبێ دادگەرانە و بە پێی ڕێزگرتنی یەکسان بێت .
سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مافی نێودەوڵەتی لەژێر پەلامار و دەستدرێژی و بەرگری"دا وتی: ڕاستیەکەی ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی، لە ڕاستیدا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ یاسای دارستان، ئەوەی کە بڕیار بدات چ شتێک ئەنجام بگرێ یان چی ئەنجام نەگرێت. وتیشی: ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا پاڵ بە وڵاتانەوە دەنێت بۆ ئەوەی بەهێز بن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لە هەمبەر ئەمریکادا ڕاوەستێ. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بەتەواوی ڕوونە. ئێمە هەروا خوازیاری دیپلوماسین ، بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر زۆرداریی و زێدەخوازییدا بێ دەنگ نامێنین. ئێمە نیشانمان داوە کە لە بەرامبەر زۆرداریی بێ دەنگ نابین. سیاسەتی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی پاوانخوازییە .