ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەتکردەوە
تشرینی دووهم 19, 2025 20:16 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیعایه ی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەکی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە.
ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بەو پەیامەی سەرۆک کۆماری ئیران بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە و پەیوەندییەکەی بە سەردانەکەی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ئەمریکا،وتی: پەیامی سەرۆک کۆمار بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە کە لەلایەن بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی وڵاتەکەمانەوە پێشکەش کرا، تەنیا ناوەڕۆکێکی دوولایەنەی هەبوو و سوپاس و پێزانینی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سعودیە بۆ ئەو خزمەتانەی لەخۆگرتبوو لە مەراسیمی حەجی ساڵی ڕابردوودا بۆ حاجیانی ئێرانی دابینکرا و گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ."