ئه‌یلوول 27, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • رۆحانی: فەرهەنگی عاشوورا بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرهەنگی عاشوورای بە هی هەموو ئازادیخوازانی جیهان زانی .

حەسەن روحانی ، سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت و لە سەرووبەندی  عاشوورای حسێنی  (ع) تی : ئەمڕۆ وڵاتان و گەلانێکی زۆر کە موسوڵمانیش نین، لە ڕۆژی  عاشوورا  ئاڵای ڕەشیان هەڵکردووە و شینگێڕی دەکەن و خەمینن  چونکە ئەوان  ئیمام حسێن (ع)  ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان بە سەرچەشنی ئازادی و ئازادیخوازی دەزانن  .

روحانی وتیشی : عاشوورا نیشانەی سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەق بوو کە ئیمام حسێن(ع)ی کرد بە هێمای سەربەخۆیی، ڕاوەستاوی، بوێری و شەجاعەت لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی  زۆربێژ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : عاشورای حسێنی ، ڕووداوێکی بەتەواوی بێ وێنەیە و سەرانسەری ژیانی  ئیمام حسێن (ع) و فەرهەنگی عاشوورا  بۆ کۆمەڵگەی مرۆیی ڕزگاری دەرە.

ئیمام حسێن (ع)  ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان ، دەیەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی 61ی کۆچی  لە کەربەلا شەهید بوو.

سەرپەیڤ