تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 20:44 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : گوڕان لە سنوورەکانی جوگرافیایی هۆکاری پەرەی ناهێوری یە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەپیداگری لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەتەکانی ناوەندی لە عێراق وسووریا وتی: هەرجۆرە تێکدانی پاوەجیی لە سنوورەکانی جوگرافیایی دەبێتە هۆی پەرەی نائەمنی وناپاوەجیی لە ناوچە.

حەسەن ڕۆحانی پاس نێوەڕووی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ خلوسی ئاکار سەرۆکی هاوبەشی سوپای تورکیا لە تاران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێرا ن وتورکیا لە ناوچە لەگەڵ هەڕەشەی هاوبەشی ناوچەیی لەوان ترۆریسم ، نائەمنی وناپاوەجیی ڕووبەڕوون ، وتی: دەبێ بۆ لاچوونی ئەم هەڕەشانە ولەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش ، پێوەندی وهاوکاری هەمەلایەن  تاران - ئانکارا پەرە بستێنێت. سەرۆک کۆماری ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئیرادەی دوو دەوڵەتی ئێران وتورکیا لەسەر بەهێزکردنی پێوەندیەکان وهاوکاری هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات پاوەجی یە ، پیداگری کرد: هێزە چەکدارەکانی ئێران وتورکیا دەتوانن بە پەرەی هاوکاریەکان وگواستنەوەی ئەزمونەکانیان ، لەبەشە جۆربەجۆرەکان، پێوەندی سازەندە لە چوارچێوەی لابردنی هەڕەشەکانی ناوچەیی سامان بدەن. ڕۆحانی هەروەها بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم وپاڕاستنی سنوورەکانی جوگرافیایی لە ناوچە ی لە گرینگترین مەبەست وئامانجەکانی ئێڕان وتورکیا لە پەرەی هاوکاریەکان وپێوەندی زانی ووتی: ئێران وتورکیا وەکوو دوووڵاتی گرینگ ولەنگەری پاوەجیی لە ناوچە ، هەر کات لە تەنشیت یەکتر دابن ، کارتێکەری ودەورگیڕانی باشتری لە چوارچێوەی چارەسەرکرانی مەسەلەکانی ناوچەیی دەبێت. خلوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیایش لەم دیدارەدا ئێڕان وتورکیای بە دوو دەسەڵاتی گرینگی ناوچە زانی ووتی: دوو وڵات دەتوانن بە پەرەی هاوکاریەکان وپێوەندی ، دەوری کاریگەر لە بەدی هاتنی پاوەجیی وئارامش لە ناوچە بگیڕن. سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ڕایگەیاند : وڵاتەکەی ڕێز دەگرێت لە  یەکپارچەیی خاکی  هەموو وڵاتانی ناوچە لە وان سووریا وعێراق وئامادەیی هەیە هەتا لە چوارچیوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وناپاوەجیی هاوکاریەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دوست بە تایبەت ئێران پەرە پێ بدات. سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا شەوی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی پایەبەرزی سەربازی گەیشتە تاران.

سەرپەیڤ