ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دوژمنانی ناوچە تەنیا بیرلە بەهێزبوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەنەوە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەوڵدان بۆ پارچەپارچەکردنی ئێراق لە پێناوی درێژەی هەوڵی شکست خواردووی داعش و بەرەی نوسرەیە پێداگری کرد : دوژمنانی ناوچە تەنیا بیر لە بەهێزکرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی عەدنان حەسەن مەحموود باڵوێزی سوریا لە تاران ، بە ئاماژەدان بەمەی تیرۆریزم و زایونیزم دوو ڕووی سکەیەکن، وتی : لە هەموو ئەم ساڵانەدا تیرۆریستەکان تەنانەت گوللەیەکیان بەرەو ڕژێمی زایۆنیستی نەهاویشتووە لەحاڵێکدا کە هەزاران سوننە و شیعە و مەسیحیان کوشت و ئێستاش زایۆنییەکان بە پیلانێکی دیکە بەسەر پارچەپارچە کرانی وڵاتانی ئیسلامی ، پێداگری دەکەن .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە دواهاتی ناشیاوی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لەسەر سەقامی سیاسیی ئێراق و ئاسایشی ناوچە وتی : ڕوانینی ئێران بە دواهات کۆپرسی لە هەرێمی کوردستان بە پێی نەگۆڕدرانی سنوورەکانی جوگرافیایی لە ناوچەیە و دابەشکرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، پرسێکی پڕ مەترسیە.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پێشکەوتنی مەیدانی و نیزامی لە سوریاش وتی : ئێران پاراستنی یەکێتی نیشتمانی و سەروەری سوریا، ئێراق و هەموو وڵاتانی ناوچە بە پاراستنی ئاسایشی هەموان دەزانێ.
عەدنان حەسەن مەحموود باڵوێزی دیمەشق لە تارانیش لەم دیدارەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دەوڵەت و خەڵکی سوریا هیچکات ڕوانگەی ستراتژیک و تۆکمەوتەواوی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ یارمەتی دان بە سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە بیرناکەن، وتی : بەڕێزیان بە ڕێنوێنی ورد و دەقیق لە ناوچە، پلانی وەیشوومی دوژمنان و زایۆنیستەکانیان کردوەتە بڵغی سەر ئاو .