بروجردی: سووریا بەهێزتر لە جاران لە قەیرانەکەی دەرباز دەبێت
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: سووریا لە سای فیداکاری و یەکگرتن لە دەوری تەوەرەی سەرکردەکانیان بەهێزتر لە جاران لە قەیرانەکەی دەرباز دەبێت.
عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ شاری حەڵەب لە سەر ڕاوەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتی سووریاو لایەنگری لەم وڵاتە هەتا ڕزگار کرانی یەکجاریی دوابستی خاکی سووریا لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکان پێی داگرت.
عەلائەددین بروجێردی لە نێو کۆڕی پەیامنێراندا وتیشی: ئەم سەرکەوتنە لە ڕاستی دا سەرکەوتنی تەواوی بەرەی خۆڕاگری و لە سەروەی هەموویانەوە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریایە کە بە درێژایی ساڵانی قەیرانەکە توانییان ئەم قەیرانە کۆنترۆڵ بکەن.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە بە تایبەت تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە . هێزەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزە کانی تەوەرەی خۆڕاگری لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە توانیویانە زەبرێکی گورچکبڕ لە تیرۆریستان بوەشێنن.
عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق چاوی بە وەلید موعەللیم وەزیری دەرەوەی سووریاو حەمودە یوسفس دەباغ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کەوت و وتووێژی لەگەڵ دا کردن.
عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی گەییشتە پێتەختی سووریا.