کاردانەوەی سەرلەشکر سولەیمانی بە قسەکانی جاهیلانەی ترەمپ
سەردار سەرلەشکر قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە بڵاو کردنەوە شریتێک لە وتاردانی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نێو تویتەرەکەی لە ئینستاگرام ، قسەکانی ترەمپی بە جاهیلانە وەسف کرد .
دوناڵد ترەمپ بەرلە هەڵبژێردرانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، تاقمی تیرۆریستی داعشی وەک شانازییەکی باراک ئوبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناو بردبوو .
بەڵام ترەمپ ڕۆژی هەینی بۆ شیکردنەوەی سیاسەتەکانی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە ئێران، هەموو قسەکانی خۆی ڕەتکردەوە و ئەمریکای لە هاتنەدی داعش بە بێ تاوان زانی .
سەردارسەرلەشکر قاسم سولەیمانی قسەکانی ترەمپی بە جاهیلانە و نەزانانە و بە دوور لە ڕاستی وەسف کرد و لە ئینستاگرامەکەی دا نووسی : ئەم قسانە نەزانانەیە کە سەرۆکی ئەمریکا کردوویەتی ، ناوبراو سەنەدوبەڵگەی پێکهاتنی داعش لەلایەن ئەمریکای بڵاو کردەوە و ئێستا چۆن وادەبێت دەوڵەتێک کە خۆی دامەزرێنەری داعشە و لە دانانی ئەم فیتنەیە دەوری هەبووە، ئەمڕۆ ئیدیعای بەرەنگار بوونەوەی بکات .
ئیدیعای دژە ئێرانیی ترەمپ بەرەوڕووی کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاو لە ناوخۆی ئەمریکا و کۆمەڵگەی جیهانی بووەوە .