واعیزی : کەنداوی فارس، هەمیشە کەنداوی فارس دەمێنێتەوە
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر کەڵک وەرگرتنی سەرۆکی ئەمریکا لە ناوی ساختەی کەنداوی فارس پێداگری کرد : کەنداوی فارس هەمووکات کەنداوی فارس دەمێنێتەوە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی نەزانانەی ڕابردووی بەدژی گەلی ئێران و بە پشت ڕاست نەکردنی پێبەند بوونی تاران بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام، ئیدیعای داکۆکی کردنی ئێران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی خستە نێو لیستی بایکۆتی نوێ دا ، ترەمپ هەروەها لە وتاردانی دا لە ناوێکی ساختە بۆ کەنداوی فارس کەڵکی وەرگرت .
مەحموود واعیزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو پەیجەکەی دا لە ئینستاگرام دا نووسی : قسەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەبێتە هۆی یەکێتی و یەکگرتوویی زۆرت لەنێوان گەلی ئێران .
واعیزی وتیشی : قسەکانی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵامێکی بە بڕشتانەیە بە قسەکانی سەخیفی ترەمپ .