مۆحسێن ڕەزایی: ترەمپ گرفتێکی جیهانییە
دەبیری کۆگەی دیاریکردنیی بەرژەوەندی نزامی ئێران وتی: هەڵوێستەکانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو گرفتێکی جیهانی لێهاتووە و لە ڕاستی دا بۆ ئەوروپا یش گرفت چێدەکات.
" مۆحسین ڕەزایی" رۆژی یەکشەممە لە دیداری لەگەڵ " مایکل کلێۆر بێرشتۆڵد" باڵوێزی ئەلمانیای لە تاران، لە بارەی مەسەلە گرنگەکانیی ناوچەیی و پێوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی کرد .
دەبیر کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزامی ئێران ، بەڕاشکاوی وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لایەکی کێشەکانی ناوچەکە دایە و تێکهەڵچوونەکانی لە ئاستی دەوڵەتەکان بردۆتە نێو مەسەلەکانیی جێناکۆکی نێوان گەلان دا .
ڕەزایی وتیشی: ئێران وێرای دان بە خۆداگرتن لە ڕووی تەگبیر ڕەفتار دەکات ، بەلام ئەگەر کەسێک خەیالێکی خاوی لە بارەی ئێران دا هەبێت ، بەرامبە ئەو ڕادەوەستێت .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی بە دووپات کردنەوەی تاوانەکانیی پوو وچەلی ڕابردووی دژی گەلی ئێران و بە تەیید نەکردنیی پیبەند بوونی تاران بە روحی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی اهوبەش(بەرجام) ، جاریکی تر ئیدعای پشتگری ئێران لە ترۆریسمی کردووە . " مایکل کلێۆر بێرشتۆڵد" بالویزی ئەڵمانیا لە اترانیش لەم دیدارە، وتی: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ تیگەییشتنی باشتر لە هەوڵی ئێران لە خەبات دژی ترۆریسم وتوویژ گەلێک لە ئەوروپا دا بەڕێوە ببات.
ئەو هەروەها بەڕاشکاوی وتی: ئەڵمانیا بە دوای پەرەی پێوەندییەکانیی ئابوورییە لەگەڵ ئێران دا و بەو ڕێبازەی درێژە ئەدات .