ئیمزای یادداشتی تەبایی هاوکارییە میدیاییەکانی نێوان ئێران و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312493-ئیمزای_یادداشتی_تەبایی_هاوکارییە_میدیاییەکانی_نێوان_ئێران_و_سووریا
کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا رۆژی یەکشەممە، یادداشتی تەبایی بەربڵاوی هاوکاریی میدیایییان واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 05:05 Asia/Tehran
  • ئیمزای یادداشتی تەبایی هاوکارییە میدیاییەکانی نێوان ئێران و سووریا

کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا رۆژی یەکشەممە، یادداشتی تەبایی بەربڵاوی هاوکاریی میدیایییان واژۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بەگوێرەی ئەو یادداشتە تەباییە کە لەلایەن عەبدولعەلی عەلی عەسکەری بەرپرسی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رامز تەرجومان وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ئیمزا کرا، دوو وڵات هاوکارییە میدیاییەکانیان لەبواری تەکنیکی، هەواڵی و فێرکاری پەرە پێ دەدەن.

بەرپرسی ڕێکخراوی رادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆمای ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لەسەرووی شاندێک بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی سووریا گەیشتە دەمشق.