ئیدعای تازەی هیلی : هەڵوێستەکانی ترەمپ لەبارەی ئێران دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312641-ئیدعای_تازەی_هیلی_هەڵوێستەکانی_ترەمپ_لەبارەی_ئێران_دەبێتە_هۆی_بەهێزبوونەوەی_بەرەنگاربوونەوەی_کۆریای_باکووری
نوێنەری ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان ئیدعای کرد کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران، ستراتژیای ئەو لەبارەی کۆریایی باکووری بەهێز دەکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 10:38 Asia/Tehran
  • ئیدعای تازەی هیلی : هەڵوێستەکانی ترەمپ لەبارەی ئێران  دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی  بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکووری

نوێنەری ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان ئیدعای کرد کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران، ستراتژیای ئەو لەبارەی کۆریایی باکووری بەهێز دەکاتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێسەوە " نیکی هیلی "  نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر لە بڕیاری ترەمپ لە بارەی تەیید نەکردنی پێبەندی ئێران بە بەرجام بەرەڤانی کرد و ئیدعای کرد ڕیککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ئەو پەیامەی هەیە کە ئەمریکا دەتوانن بە ڕێککەوتننێکی خراپ بکرن .

 هیلی بە دووپات کردنەوەی ئیدعاکانی واشنگتۆن لەبارەی " هەرەشەی ناڤۆکی ئێران " وتی : بەرجام ئەو هەرەشەیە لەناو نابات. هیلی ئیدعای کرد ترەمپ خەریکی بەهێزکردنەوەی توانایی خۆییەتی بۆ چارەسەری قەیرانی ناڤۆکی لەگەڵ کۆریای باکووری لە ڕێگای هەرەشە بە وەلادانانیی ڕێککەوتننی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا .

 ئەوە لەحالێکدایە کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هەروەها سیاسەتوانانی ناوەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەکانی شەوی هەینی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژی بەرجام، بەڕاشکاوی  وتوویانە کە ترەمپ بە بەرەو شکست بردنی ئەو ڕیککەوتننە نێو دەوڵەتییە، خەریکی لاوازکردنیی ئیعتباری ئەمریکا و بژاردەکانی دیپلۆماتیک بەرامبەر کۆریای باکوورییە .