پێداگریی ئێران و سووریا لە سەر بەهێزتر کردنی هاوکاریی سەربازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312794-پێداگریی_ئێران_و_سووریا_لە_سەر_بەهێزتر_کردنی_هاوکاریی_سەربازی
سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنەراڵ "فەهەد جاسم فرەیج" وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق دیداریان کرد و جەختی کرد لە سەر بەهێزتر کردنی هاوکاریی سەربازیی دوو وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 12:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و سووریا لە سەر بەهێزتر کردنی هاوکاریی سەربازی

سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنەراڵ "فەهەد جاسم فرەیج" وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق دیداریان کرد و جەختی کرد لە سەر بەهێزتر کردنی هاوکاریی سەربازیی دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری بەرەڤانیی سووریا لەم دیدارەدا جگە لە لێکدانەوەی پرسی سەربازی، ئاسایشی و ستراتژیکی ناوچە لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە پێناو بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویش جەختیان کرد.

هەروەها سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد باقری"  و ژەنەراڵ "فەهەد جاسم فەریج" ستراتژیی جیایی خوازانە لە ناوچەیان بە پیلانی نوێی دوژمنی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار و هەرچەشنە کردەوەی دژ بە یەکێتی و دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچە بەتایبەت ئێراق و سووریایان ئیدانە کرد.

سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە سەروی شاندێکی باڵای سەربازییەوە گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا.