توانایی ئێران بۆ هەناردەی کردنی گاز بۆ ئەورووپا
بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز (GECF)، وتی: ئێران توانای ئەوەی هەیە کە لە ڕێگای هێڵی بۆری و "ئێڵ.ئن.جی"ـەوە (گازی سرووشتی بە شلەک کراو) گاز بنێرێ بۆ ئەورووپا.
"محەممەد حسێن عادڵی" رۆژی هەینی لە تووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی هەناردەی گازی ئێران بۆ ئەورووپا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هەناردەی گازی ئێران بۆ ئەورووپا، لە ڕێگای هێڵی بۆرییەوە بە بێ لەبەرچاو گرتنی کێشە و گرفتی سیاسیی هەرزانترە، بەڵام ئەم هەناردەیە لە ڕێگای "ئڵ.ئن.جی"ـەوە (گازی سرووشتی بە شلەک کراو) توانایەکی زیاتر بە ئێران دەدات بۆ ئەوەی بە بێ تووشبوون بە بگرە و بەردەی سیاسی، بۆ هەر ناوچەیەک لە جیهان گاز هەناردە بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز (GECF) گەشەپێدانی پرۆژەکانی "ئڵ.ئن.جی" و هەناردە کردنی لە ڕێگای ئەو پرۆژانەوەی هائاراستەی ئابووری خۆراگرانە وەسف کرد و وتیشی: بێتوو ئێران پێ بنێتە بازاڕی گازی ئەورووپا، ئەم هەناردەیە لە ڕێگای "ئڵ.ئن.جی"ـەوە نزیکەی پێنج ملوێن تەن تا ١٠ ملوێن تەن لە ساڵدا دەبێ.
ئێران کە خاوەنی ٣٣ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار مەتری چوارپاڵوو پاشەکەوتی گازییە، لە سەرووی لسیتی گەورەترین خاوەنانی گاز لە جیهاندایە. بەرهەمی گازی ئێران تا سێ ساڵی داهاتوو بە کەڵک وەرگرتن لە فازە تازەکانی پارسی باشووری دەگاتە ٣٣٠ ملیار مەتری چوارپاڵوو لە ساڵدا.