چاوپێکەوتنی جیاجیای پوتین ئێلهام عەلی ئێف لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، ئێوارەی ئەمڕۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313670-چاوپێکەوتنی_جیاجیای_پوتین_ئێلهام_عەلی_ئێف_لەگەڵ_ڕێبەری_مەزنی_ئینقلاب_ئێوارەی_ئەمڕۆ
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری ئاسیا و ئوقیانووسیەی باسی چاوپێکەوتنی جیاجیا ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئازەربایجان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی جیاجیای پوتین  ئێلهام عەلی ئێف لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، ئێوارەی  ئەمڕۆ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری ئاسیا و ئوقیانووسیەی باسی چاوپێکەوتنی جیاجیا ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئازەربایجان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، کرد.

ئیبراهیم رەحیم پوور  لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن  لە دیاریکردنی  وردیاتی بەرنامەی  ولادیمیر پوتین و ئێلهام عەلی ئۆف   سەرۆک کۆمارانی  ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران وتی : دوای  ڕووداوەکانی سوریا و ئێراق ، پێش بینی دەکرێت  مێحوەرەکانی گرینگ و هەستیار لە چاوپێکەوتنی ئەوان لە تاران بخرێتە بەر باس  .

رەحیم پوور وتیشی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕوسیا وکۆماری ئازەربایجان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە دەچێت و ئەوان وتاردان و ڕوانگەیان  سەبارەت بە هاوکاری سێ لایەنە و هەروەها ڕووداوەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی شی دەکەنەوە  .

رەحیم پوور  بەهێزبوونی هاوکاری لەسەر ترانزیتی کالا و بردنەسەری ئاستی هاوکاری ئابووری لە بواری جۆربەجۆر  بە تایبەتی بازرگانی،  ئابووری، وزە،کارەبا و گەشتیاری و هەروەها هاوکاری  لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی  لەو پرسانە وەسف کرد کە سەرۆکانی کۆماری ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە  لێکی دەدەنەوە.

یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەش و سێ لایەنەی  سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجان  ئووتی ساڵی 2016 لە باکوو بەڕێوە چوو .